سەماحەتی حەكیم دووپاتی دەكاتەوە كە پێویستە نوێنەرایەتی زانكۆ عێراقییەكان لە یەكێنی زانكۆكانی جیهان فراوان بكرێن
لەچوارچێوەی چاوپێكەوتنی بەڕیز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی بە شاندێكی یەكێتی زانكۆكانی جیهان گوێبستی باسێكی تیروتەسەلی كار و رۆڵی یەكێتییەكە بوو دواتر سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە نوێنەرایەتی زانكۆكانی عێراق لە یەكێتیەكە فراوان بكرێت و لەسەر هەموو ئاستەكانیش ئەزموون ئاڵوگۆر بكەن و گرنگە ئەو دەرچوانەی زانكۆكان لەگەڵ بازاڕی كار پەیوەست بن، جەختیشی كردوە لەسەر بایەخپێدان و ئاستبەرزكردنەوەی دەرچوان بەدۆزینەوەی چارەسەری بۆ كێشە كۆمەلایەتی و ئابووری كە وڵاتەكانیان بەدەستەوە دەناڵێنێت و و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی كە بایەخ و پانتایی زیاتر بەزانستی تەكنەلۆژیا و زیرەكی دەستكرد بدەن بۆ ئەوەی لەم ڕووەوە بتوانن پەرە بە ئاستی كادیرانی تایبەت بدەن.