سەماحەتی حەكیم .. گفتوگۆ هەموو خاڵە ناكۆكەكان چارەسەر دەكات
لەبەرواری 2024-5-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەبد ئەلرەحیم سر ئەلختم باڵێۆزی سوودان لە عێراق كەوت و لەبەڕێز باڵێۆز گوێبستی سروشتی دۆخی سوودان و پێشهاتەكانی ئەم وڵاتە بوو.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە زمانی گفتوگۆ و لێك تێگەیشتن لەنێوان لایەن ناكۆكەكانی سوودان بەكار بهێنرێت بۆ ئەوەی كێشەكان چارە بكرێت، چونكە گفتوگۆ زامنە بۆ چارەكردنی خاڵە ناكۆكەكان و ڕوونیشی كردەوە كە عێراق بەوڵات و گەل پالپشتی سوودانە بۆ ئەوەی لەم قەیڕانەی ئێستا بچێتە دەرەوە.