سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵیۆزی سعوودی دەكەوێت و پەیوەندی هەردوو وڵات تاوتوێ دەكات
لەبەرواری 2024-5-7 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەبدئەلعەزیز ئەلشەمەری بالیۆزی سعوودیە لە عێراق و لەم دیدارە باس لە پەیوەندی دوو قۆڵی هەردوو گەل و وڵات و چانسی بەرژەوەندییەكان و چۆنیەتی پێشخستنی كرا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەنگاوی شانشینی عەرەبی سعوودیە بە كردنەوەی چەندین هێڵی فرۆكەوانی نێوان فرۆكەخانەكانی و فرۆكەخانەكانی عێراق هەنگاوێكی گرنگە، گوتیشی عێراق بەردەاومە لە كرانەوەی بەڕووی وڵاتانی عەرەبی و دەوروبەر و جیهانی بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی بكات و سەروەری وڵات پارێزراو بێت.
هەروەها سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕێگای گەشەپێدان پرۆژەیەكی گرنگە لەڕووی ئابووری و داوای كرد هەمووان لە سەركەوتنی بەشداری بكەن لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆژەیە دەبێتە دەروازەیەك و ئاڵپەی پێگەیشتنی ڕۆژهەڵات وڕۆژئاوا.