سەماحەتی حەكیم عیراق بەرەو خێر دەڕوات و تیشك خراوەتە سەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە میوانخانەی شێخ جەواد ئەسەهلانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شیخ و پیاوە دیارەكانی قەبیلەی توفێلی بەڕێز كەوت و لەم دیدارە باسی لەو وێستگە مێژوویانە كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆكردوونەتەوە، داواشی كرد كە ئاماژە بە نیعمەت خوداییەكان بكرێت وەك نیعمەتی ئاسایش و ئازادی و باشی دۆخی ئابووری و سوپاسی خودا بكرێت لەسەر ئەو نیعمەتانە و كاری ئەرێنی بڵاوبكرێتەوە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق بەرەو خێر دەڕوات و تیشكی زۆر خراوەتە سەر پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گوتیشی ئەوەش سیفەتەكانی ئەو قۆناغەیە كە هێوری سیاسی تێدایەوە ئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی پڕۆژەكان تەواو بكرێت و ئەو هەلەش بقۆسترێتەوە و جێی پەنجەی سەركەوتنیش بەجێبهێڵین.