سەماحەتی حەكیم.. گرنگترین ڕكابەری ڕكابەری خزمەتگوزارییە و ئەوەشمان لە حكومەتی خۆجێی بابل بەدی كرد كە خواستیان هەیە خزمەتگوزاری پێشكەش بە هاوڵاتیان بكەن
لە بابلی مێژوو و شارستانیەت و لە دووەمین رۆژی سەردانەكەی لەو پارێزگایە، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لەمیوانخانەی شێخ ئەسعەد ئەلمسلماوی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوەدیارەكانی رۆڵەكانی قەبیلەی بەنی موسلم و عەشایری دەوروبەری لە قەزای كفل ڕوونیشی كردەوە كە بەڕێز سەرۆك وەزیران زۆر بایەخ دەدات بە پێشخستنی سروشتی كشتوكاڵ و دۆخی جوتیاران و پالپشتی كردنیان لە پلانی ئیدارەكردنی ئاودا.
گوتیشی ڕكابەری گرنگی ئێستا ڕكابەری خزمەتگوزارییەكانە لێرەش ئەوەمان لە حكومەتی خۆجێی بابل بەدی كردوە بە تیمە تازەكەی كە خواستی باشیان هەیە بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بكەن.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق بەرەو خێر دەڕوات و كاری ئەرێنی وا زیاد دەكات و ئەو عێراقە دەبینین كە دەمانەوێت، داواشی كرد بەرپرسان هان بدەن بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەن و زیاتر رۆحیەتی هاریكاری بڵاوبكەنەوە.