سەماحەتی حەكیم.. بابل پێویستی بە هەوڵی زیاتر هەیە بۆ ئەوەی لەگەڵ گەشەسندنی پارێزگاكانی دیكە بڕوات
لە میوانخانەی هۆزی بەنی موسلم ئەلعیقیلەیی و بەئامادەبوونی چەندین كەسایەتی و ئەمیر و شێخەكانی هۆزەكانی بابل لە میوانخانەی خوالێخۆشبوو شێخ نعمە ئەلمسلماوی لە بەرواری 2024-5-3 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گوتی مەبەست لەو سەردانە بەردەوام بوونە لە هەڵوستە كردن لەسەر خەمو كێشەكانی هاوڵاتیان و پێداویستییەكانیان ،ڕوونیشكردەوە كە بابل پێویستی بە ئەركێكی زیاترە بۆ ئەوەی كاری ئەرێنی كەڵەكە بێت و دووپاتی كردەوە كە عێراق لەبەردەم چانسێكە كە پشتر بەخۆیەوە نەبینیوە بۆ ئەوەی دۆخ باشی ئەمنی و سیاسی و كەشی هەرێمی و نێودەوڵەتی كەپاڵپشتی سەقامگیری عێراقن بۆ بەرژەوەندی خۆمان بقۆزینەوە .
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هەلسوكەوتی نێودەولەتی ئەرێنی بەرامبەر چانسی عێراق بەڵگەیەگی بایەخ پێدانە و خوێندنەوەی سەقامگیرییە و داواشی كرد ئاگادار بن لەوەی پڕۆژكان دەیانەوێت نەرێنی و شكست بلاوبكەنەوە بەوەی كە حاڵەتێكی گشتییە و ڕوونی كردەوە كە عێراق سەركەوتوە بەهەموو پێوەرەكان وێرای بوونی چەند تێبینییەك، لێرەش دەبێت بەرپرسی سەركەوتوو پشتگیری بكرێت.