سەماحەتی حەكیم پالپشتی خۆی بۆ حكومەتە خۆجێیەكان دووپاتدەكاتەوە و پشتگیری داواكارییەكانی دەكات
لە میوانحانەی شێخ عادل نیعمە ئەلخیگانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی عەشیرەتی خێگانی بەڕێز و شێخەكانی ناحیەی شۆملی ، سەماحەتی باسی ئەو بیرەوەرییانەی كرد كە لەگەڵ ئەوانی كۆركردوونەتەوە و گوتی عێراق بەدەست خوێندنەوەی هەڵەی بەرامبەری لە ناوچەكانی دەوروبەر و نێودەوڵەتی باجی زۆری داوە و ئێستاش بەرهەمی ئەو ئۆقرەگرتن و سەبرەی و قوربانی دانەكانی لێدەكاتەوە و بەوەی بووەتە ڕوكنێكی سەرەكی لە سەقامگیری ناوچەكە.
هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە عێراق بە ساتەوەختێکی مێژوویی بێ وێنەدا تێدەپەڕێت کە تێیدا لە دۆخێکی بێ وێنەی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا دەژی و هەوڵدەدات بیگۆڕێت بۆ سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی گەلی عێراق.
هەروەها سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی بڵاوکردنەوەی ئەرێنی و بەجێهێشتنی زمانی گشتگیرکردنی نەرێنی و داوای هاوکاری لەگەڵ حکومەتی خۆجێی بابل کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە حکومەتی بابل هەوڵی جددی هەیە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری و گۆڕینی واقیع و داوای پشتیوانی و هاندان و ئارامگرتنی ئەوان دەکات و پشتیوانی خۆی بۆ حکومەتە ناوخۆییەکان و پەسەندکردنی داواکارییەکانیان و بەدواداچوونی بەپێی ئەو پێگەیەی هەیەتی بە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی ناوەندی وەزارەتەكان و چەند لایەنێكی پەیوەست.