سەماحەتی حەكیم .. ئاسایشی ناوچەكە واتای ئاسایش و سەقامگیری عێراقە و پارێزگای بابلیش قەدەری ئەوەیە ببێتە پارێزگای بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەمیوانخانەی شێخ قاسم عەبدولمەهدی چاوی كەوت بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی ناحیەی ئەلقاسم، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە بابل لەمێژووی عێراقدا گرنگی تایبەتی خۆی هەبووە و ئەو پارێزگایە وا ڕێك كەوتوە ببێتە پارێزگایەكی بنیاتنان و ئاوەدان كردنەوە دووپاتیشی كردەوە كەپاڵپشتی حكومەتی خۆجێی بابل دەكات و متمانەی بە جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومی و تەواوكردنی پڕۆژەكان هەیە.
هەروەها سەماحەتی پێداچوونەوەی بۆ سروشتی دیمەنی سیاسی و پێشکەوتنە ئەرێنییەکانی کرد و گوتی خوێندنەوەی نێودەوڵەتی بۆ عێراق بە شێوەیەکی ڕیشەیی گۆڕاوە و ئێستا بووەتە عێراقێکی پارێزراو و سەقامگیر و ئەو سەقامگیریەش بوەتە مەرجێک بۆ سەقامگیری و ئاسایشی ناوچەکە و ئێمە بانگهێشتمان کرد بۆ خوێندنەوەی نێوان دێڕەکان لە سەردانەکەی بەڕێز سودانی بۆ واشنتۆن دەبینین دوای ئەو سەردانە چەندین سەردانی هەرێمی و نێودەوڵەتییەکانی گرنگ بۆ عیراق ئەنجام دەدرێت.
سەماحەتی ئاماژەی بە گرنگی چارەسەرکردنی کەمی ئاو لە بابل کرد و داوای بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای مۆدێرنی کرد لەم ڕووەوە و داواشی كرد پشت بەو ڕێککەوتنانە ببەستن کە لەم بوارەدا واژۆ کراون.