سەماحەتی حەكیم بەرپرسیارێتی گۆڕینی بۆچوونی خەڵكی لەسەر سەركەوتن لە ڕووی خزمەتگوزاری دەخاتە ئەنجومەنی پارێزگاكان
لەبەرواری 2024-5-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەدنان فەیحان پارێزگاری بابل لەگەڵ سەرۆك و ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگا و چەند ئەندامێكی نوێنەرانی پارێزگاكە و چەند بەڕێوەبەر و سەركردە ئەمنییەكانی شارەكە، سەماحەتی باسی پێگەی مێژوویی و شارستانی و سەنگی پارێزگای بابلی لەسەر ئاستی هەموو عێراق كرد.
سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتن و هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ هەموو لایەنەکان لەسەر ئەولەویەتی خزمەتگوزارییەکان بۆ بەردەوامبوونی ڕەزامەندی خەڵک و ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەنجومەنی پارێزگاکان هێڵی یەکەمی بەرخۆدانن بۆ پاراستنی سیستەمی سیاسی.
هەروەها داوای قەرەبووکردنەوەی ئەو پارێزگایانەی کرد کە تواناکانی خۆیان بەکارهێنا لە شەڕی دژ بە داعش و ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەنجومەنی پارێزگاکان بەهۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ هاوڵاتیان و نەبوونی تواناکانەوە بارگرانییەکی گەورەیان هەبوو کە وێنەی ئەنجومەنەکانی وەک پەیوەندییەکی ئیداری زیاد لە پێویست بەخشی لە کاتێکدا جەختی لە گرنگییان کردەوە و داوای یەکخستنی ڕۆڵەکانیان کرد و هۆشداری دا كە دەبێت ئەنجومەنی پارێزگاكان لەگەندەلی دوور بكەونەوە و چاویان لە خزمەتكردن بێت و دوور بن لە ململانێ.
بەڕێز حەکیم جەختی لە گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان کردەوە و داوای تێڕوانینێکی یەکگرتووی هەموو حکومەتە ناوخۆییەکانی کرد بۆ گەڕاندنەوەی دەسەڵاتەکان و سەماحەتی گوتیشی گرنگی پێدانی ئەولەویەت بە لامەرکەزیەت بەسەر ناوەندکردن گرنگە چونكە بەهێزی عێراق لە هەموو بەشەکانیدایە و پێدانی دەسەڵات بە هەرێم و ڕاگرتنیان لە پارێزگاکان جیاکارییە لەنێوان عێراقییەکاندا.
بەڕێز حەکیم جەختی لە هاوکێشەی پلاندانانی گونجاو و جێبەجێکردنی گونجاو و ماوەی کاتی دیاریکراو کردەوە و هەروەها داوای دابینکردنی ژینگەیەکی سەلامەتی وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی وەبەرهێنەران و پاراستنی مافەکانیان کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە وەبەرهێنان دەرفەتی کار دابین دەکات و ئابووری دەجوڵێنێت و ئاسایشی ستراتیژی بەدەست دەهێنێت و جەختیشی کردەوە لەسەر دروستكردنی ناسنامەیەکی ئابووری بۆ بابل کە لەگەڵ دۆخی کشتوکاڵی و پیشەسازی و ڕەهەندی کولتووری و مێژوویی ئەو شارە بگونجێت.
بەڕێز حەكیم جەختی لەوە کردەوە کە بابل پارێزگایەکی دەروازەیە بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری فورات لە لایەکەوە و لە لایەکی دیکەشەوە بۆ بەغدا. ئەوەش فشارەکەی لەسەر زیاد دەکات، بۆیە پێویستی بە بودجەیەکی نائاسایی هەیە کە گونجاو بێت لەگەڵ بارودۆخەکەیدا و هەروەها داوای گەڕانەوەی ئاوارەکانی كرد، سەبارەت بە چارەسەرکردنی كێشەی کەمی ئاو گوتی بە بەکارهێنانی ڕێگا مۆدێرنەکانی ئاودێری و چاككردنی ڕووبارەكان و سەرچاوەكانی باشتر دەبێت، هەروەها داوای كرد پڕۆژە دواکەوتوەكان بەگەڕ بخرێنەوە، بەتایبەتی پڕۆژەکانی ژێرخان و پاکوخاوێنی و دابەشکردنی زەوی چونکە بیناسازی ئابووری دەجوڵێنێت هەلی کار دەڕەخسێنێت و خەڵک ڕادەکێشێت بۆ بۆ چارەسەری دەروونی کۆمەڵایەتی کە بازرگانێکی نا تاوانکارییە.