• سەماحەتی حەكیم .. ڕكابەری داهاتوو خزمەتگوزاری و ئابووری و ڕزگاركردنی ئابووری دەبێت بە ئەكتیڤ كردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان

    2024/ 04 /25 

    سەماحەتی حەكیم .. ڕكابەری داهاتوو خزمەتگوزاری و ئابووری و ڕزگاركردنی ئابووری دەبێت بە ئەكتیڤ كردنی كەرتەكانی بەرهەم هێنان

    لە دیوانی بەغدا بۆ شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی هۆزە عێراقییەكان لە ڕۆژی شەممە بەرواری 2023-6-24 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی میوانداری چەندین شێخ و كەسایەتی هۆزی بەنی تەمیم كەوت لەسەرووی هەموویانەوە شێخ سەعدون غولام عەلی ، لەم دیدارە باس لە مێژووی شەرەفمەندی ئەو هێزە و گرنگرتین وێستگەكانیان لە بەرگری كردن لە عێراق و پاراستنی سەروەری ولات و گەلەكەی كرا، دواتریش پیرۆزبایی نزیكبوونی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزی لێكردن.

    سەماحەتی ئاماژەی بەو ڕووبەڕووبوونەوانە كرد كە دووچاری عێراق هاتوون و گوتی ئەو ڕكابەرییانە تێكەڵەیەكی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی بوون، عێراقیش قوربانی گەورەی دا تا بەسەر ئەو هەموو ئاستەنگانە زاڵ بوو و گەیشتە ئەو رۆژەی كە هێوری و سەقامگیری بەخۆیەوە ببینی ، ڕوونیشی كردەوە كە هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت و گەڕانەوەی تەبایی كۆمەڵگا گرنگترین هۆكاری ئەو سەقامگیرییە یە كە ئێستا وڵات بەخۆیەوە بینیوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ڕكابەری داهاتوو تایبەت بە خزمەتگوزاری و ئابووری دەبێت و حكومەتیش تیشكی خستوەتە سەر ئەو لایەنە كە لەو ڕكابەریەدا ڕەنگە كرانەوەیەك بەدی بكرێت ، داواشی كرد واز لە زمانی نەرێنی و بێ ئومێدی و لۆمە كردن بهێنن لەبەر ئەوەی دەستكەوتەكان گرنگ و گەورەترن.

    سەماحەتی بانگەشەی بۆ پێنجینەی ڕزگاكردن كرد بۆ ئەوەی ئابووری بگەشێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە پشت قایم كردن تەنها بە نەوت هەڵەیەكی گەورەیە و دەبێت فریای خۆمان بكەوین، ئەویش چارەسەرەكەی ئەوەیە كە كەرتەكانی دیكە وەك پیشەسازی و كشتوكاڵ و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەكنەلۆژیا ئەكتیڤ بكەین و كێشەی كەم ئاوی چارەسەر بكەین، گوتیشی كێشەی كەم ئاوی خەریكە دەبێتە كێشەیەكی هەرێمی و وڵاتانی دەوروبەریشی گرتوەتەوە، چارەسەریش ئەوەیە فشار بكرێت بۆ ئەوەی مافی عێراق لە ئاوی دیجلە و فورات بە تەواوی دەستبەر بكرێت و ڕێگای دووەمیش ئەوەیە ئامێری مۆدێرنی تازە بۆ ڕشاندن دابین بكرێت تا چیتر ئەو بەهەدەر نەدرێت.

    Related News