لەمیسان .. سەماحەتی حەكیم داوای كرد شێوەی باوی ئەنجومەنی پارێزگاكان بگۆڕێت و لەچوارچێوەی خزمەتگوزاری بمێنێتەوە
لەسەر ڕەزامەندی خودا بەڕێز عەمار حەکیم سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دەستی بە سەردانەکەی کرد بۆ پارێزگای میسانی چاکە و بەخشین كرد و لەوێش لەگەڵ فەرمانڕەوا بەڕێز حەبیب فەرتوسی سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگا و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پارێزگاکان و بەڕێوەبەری هەندێك شوێنەخزمەتگوزارییەكان و ئەمنییەكان لە 25/4/2024 كۆبوونەوە، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە هاتنی ئەو پەیامێکە بۆ بایەخدان بەو پارێزگا بەخشەرە كە ڕەگ وڕیشەی مێژوویی هەیە و ستایشی هەماهەنگی نێوان پارێزگا و ئەنجومەنەكەی كرد.
سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی ڕەزامەندی خەڵک یەکێکە لە گرنگترین هەستەوەرەکانی ڕازیبوونی خەڵک بە سیستەمی سیاسی و ئاماژە بەوە دەکات کە خزمەتگوزارییەکان لە ژێر ڕۆشنایی ئاسایش و سەقامگیری سیاسی و کۆمەڵایەتیدا لەكارە پێشەنگەكان دەبن، لە هەمان کاتدا جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە سوود لە حکومەتە ناوخۆییەکان وەربگرن بەو پێیە ئەوان وەک حکومەتی خزمەتگوزارین و دەبێت پارێزگارییان لێ بكرێت.
سەماحەتی داوای گۆڕینی بیرۆکەی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات، لەم بارەیەوە گوتی ئەوان باری قۆناغی پێشوویان هەڵگرتووە و بۆشاییەکی گەورەیان بەجێهێشت دوای هەڵوەشاندنەوەیان، بۆیە پێویستە گرنگی خۆیان لە پرۆسەی خزمەتگوزاری و کاریگەری پرۆسەی خزمەتگوزاری لەسەر سیستەمی سیاسی پتەوتر بکەن و سروشتی تێڕوانینە تێکەڵەکان لە بەڕێوەبردندا لە نێوان چارەسەری ناوەندکردن و لامەرکەزیەت ڕوون بکەنەوە و جەختیان لە پابەندبوون بە دەستوور و گەڕاندنەوەی دۆسیەکانی ئەنجومەنەكانی پارێزگا كرد و ڕوونی كردەوە كە گۆڕینی سەلاحیات لە قۆناغی پێشوو كارێكی دروست نەبوو، ئەوەش پارێزگاكانی شڵەژاند و وای لێكرد كە نەتوانێت بەرپرسیاریتی بگرێتە ئەستۆ.
بەڕێز حەکیم جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی کار و دەستکەوتەکان کە بناغەی کار بێت و داوای بەڕێوەبردنی ئارەزووەکان و گاز گرتن لە برینەكان بكەن، فۆكس بخەنە سەر دواکەوتنی پڕۆژەکان و تەواویان بكەن،لەبەر ئەوەی ئەو پڕۆژانە خزمەتگوزارین و پەكیان كەوتوە وبەهەدەر دانی پارەیە، هەروەها جەختی لە بنیاتنانەوە و دابینکردنی ڕێگاوبانەکان کردەوە و داوای پلاندانان و جێبەجێکردنی گونجاوتا شێوەیەكی ئەرێنی لەسەر وڵاتەكە بخرێتە ڕوو.
هەروەها سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر ڕاکێشانی وەبەرهێنان لەبەر گرنگییەکەی لە بەدەستهێنانی پەرەپێدانی گشتگیر و خۆ بەدوورگرتن لە مەترسییەکانی پشتبەستن بە نەوت و نرخە نەگۆڕەکانی و جەختی لە گرنگی ژینگەی نموونەیی بۆ وەبەرهێنان و هاوکاری فەرمی کرد بۆ پشتگیریکردنی وەبەرهێنان و هەروەها داوای دابینکردنی زەوی بۆ کارمەندان و ئەوانی دیکە کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە بیناسازی بازاڕی کار دەجوڵێنێت و جەختی لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی مادەی هۆشبەر كرد بەوەی كەوەك تیمێكی كاری پسپۆر ڕووبەڕووی ببنەوە و پاڵپشتی بۆ پارێزگاكان دووپات كردەوە بەوەی كە چانسیان هەبێت تا شارەكانیان بنیات بنێن.
سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر پێویستی کارکردن بۆ بنیاتنانی کەسایەتی مرۆڤ و چارەسەرکردنی دەرئەنجامەکانی جەنگ و قەیرانەکان و گەمارۆکان و ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە كۆچی خاوەن بڕوانامە زانستی و ئابوورییەکانی بۆ دەرەوەی عێراق بوەستێنرێت و جەختی لەوە کردەوە کە عێراق و عێراقییەکان هێڵێکی گەشەکردوون لە ناوچەکە و جیهاندا و ئەمەش بە تێڕوانینی وڵاتانی ناوچەکە بۆ عێراق سەلمێنراوە و بەڵگەش بۆ ئەوەی پێشوازی ولاتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكایە بۆ سەرۆك وەزیرانی عیراق و بایەخدانە بە عێراق و پێشكەوتنە ئەرێنیەكانی.