• سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵێۆزی ڤەنزوێلی كەوت و باسی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ كرد

    2024/ 04 /22 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە باڵێۆزی ڤەنزوێلی كەوت و باسی پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ كرد

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز ئارتۆرۆ ئەنیبال كایكۆس باڵیۆزی ولاتی ڤەنزوێلا كەوت و هەردوولا بیرو ڕایان سەبارەت بە دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و چۆنیەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵیەكانی نێوان هەردوو ولاتیان ئاڵوگۆركرد، سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە عێراق كراوەیە بەرامبەر هەمووان بەشێوەیەك كە خزمەتی بەرژەوەندییەكانی بكات و سەروەری پارێزراو بێت.

    سەماحەتی سروشتی ئەو  ڕكابەرییانەی ڕوون كردەوە كە عێراق ڕووبەڕووی بوەەتەوە و بەسەری زاڵ بووە و گوتی كە ئێستا وڵات بە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت لەسەر ئاستەكانی ئەمنی و سیاسی و ئابووری كە پێشتر نموونەی نەبووە، داواشی كرد كۆمەڵگەی نێو دەوڵەتی بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ و شەڕ بوەستێنێت و چیتر جینۆسیاد و برسكردنی گەلی فەلەستینی ئەنجام نەدرێت و ستایشی هەموو ئەو هەڵوێستانەشی كرد كە پاڵپشتی لە گەلی فەلەستینی كردوە و داوای پاراستنی كردوە.

    Related News