سەماحەتی حەكیم.. ااوان گەنجینەی ڕاستەقینەی عێراقن و پێویستیان بە سەرپەرشتی چاككردنی دۆیخیان هەیە
لە دیوانی بەغدا بۆ گەنجان، بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی ستایشی واقیعی گەنجان دەکات و ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەوان داهاتووی عێراق و سەرکردەکانین و ئەوان ئەو سامانی ڕاستەقینەن کە پێویستیان بە پەرەپێدان و دامەزراندنی و قۆستنەوەی باش هەیە، چونکە نوێنەرایەتی زۆرتیرن ڕێژەی خەڵک لە عێراق دەکەن و داوای كرد وەبەرهێنانی ئەو وزەیە توانایانە بكرێت و جەختی لەوە کردەوە کە پەرەپێدانی توانای گەنجان هۆكارێكی گرنگە بۆ ئەوەی پێشكەوتنێك و بازێكی گەورە لە عێراق بەدی بكەین، بەبەراورد لەگەڵ ئەو ئاستەنگانەی لە دوای 2003 دروست بوون، سەماحەتی ئاماژەی بەوە کرد کە عێراق باجی چوونی بۆ قۆناغی دیمۆكراسی دا كاتێك بەهەموو شێوە و ناونیشانێك ڕووبەڕووی تیرۆر هاتەوە، سەماحەتی گوتیشی مەینەتی زۆرمان بینی لە کۆیلەكانی بەعسی سەدام و هاوپەیمانەکانی ڕژێمی پێشوو كە دەستیان لەگەڵ تیرۆر و تیرۆستان تێكەڵ كرد و فەتوای پیرۆزی مەرجەعیەتی باڵا هاوکێشەکەی لە بەرژەوەندی عێراقدا گۆڕی و هەموو هاوکێشە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی گۆڕی کە چاوەڕوان دەکرا كە چاوەڕییان دەكرد تا ساڵی 2030 ئەو دۆخە بەردەوام بێت.
سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە تیرۆریزم كە عێراقی بە ئامانج كرد چاوپۆشی كرد لە كردە و ڕێرڕەو و ڕێكخستنەكانی بۆ ئەوەی عێراق لە كۆمەڵێك كێشەی ئەمنی و كۆمەڵایەتی و سیاسی نغرۆ بكات، ڕوونیشی كردەوە كە ئەو ئەزموونە سەلماندی كە تیرۆر لەسەر كێشەی ناوخۆی دەژێت و دووپانی كردەوە كە عێراق چەندین كێشەی گەورەی تێپەڕ كرد كە بەهۆی شەیتانكردنی ماكینەكانی ڕاگەیاندن هەموو شتێكیان كرد بۆ ئەوەی ئامانجەكانیان بهێننە دی، هەوڵیشیان دا هەموو شتێكی عێراقی بشێوێنن بۆیە عێراق لە ڕووی تایفی مەینەتی زۆری بینی كە بۆی هاوردە كرابوو، ڕوونیشی كردەوە كە وڵات نەچووە دەرەوە لە قەیڕانەكانی تا سەقامگیری مەرجێكی سەرەكی بێت.
بەڕێز حەکیم ئاماژەی بەوەشکرد کە قۆناغی ئێستا شایەتی پرۆسەیەکی بنیاتنانەوەی خێرایە و گوتیشی قۆناغی پێشوو لە کەرتە جیاوازەکاندا بنیاتنانەوەی بەخۆیەوە بینیوە، بەڵام بەهۆی کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانەوە دیار نین و ئاماژەشی بەوە كرد کە عێراق لە چاوی سەرکردەکانی ناوچەکەدا جیاوازە بەبەراورد لە تێڕوانینی خودی عێراقییەکان.
سەماحەتی جەختی کردەوە لەسەر بڵاوبوونەوەی گەشبینی و سەیرکردنی نیوە پڕەكەی شوشەکە و هۆشداریشی دا دژ بە بازاڕکردن بۆ ڕژێمی بەعسی سەدام بۆ نەوەکانی ئێستا و داهاتوو، لەڕێگەی هەڵبژاردنی گرتەی ڤیدیۆیی دیاریکراو و بڵاوكردنەوەیان وەک بارودۆخێکی گشتی و لەبیرکردنی كارەساتەكانی جەنگ و گەمارۆدان و گۆڕی بەکۆمەڵ ولەسێدارەدانی خەڵک لەسەر بنەمایەکی لاواز و پڕوپووچ.
سەماحەتی جەختی لەوە کردەوە کە عێراق باشە و کراوەیە بۆ هەمووان و ئاماژەی بەوە کرد کە قۆناغەکە وا دەكات عێراق ببێتە خاڵی کۆبوونەوە لە ناوچەکەدا و بەرژەوەندییەکانی هەمووان دەپارێزێت و جەختی لە پاراستنی هەمەجۆری و بەڕێوەبردنی باش کردەوە بۆ ئەوەی ببێتە سەرچاوەیەكی سەرەکی بۆ پشتیوانیکردنی عێراق و داوای لەخۆگرتنی پێکهاتەکانی عێراق كردو گوتی ئەوان وەک پردی پەیوەندین لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و جیهان.
سەماحەتی گوتیشی ئێمە داوای کۆتایی هێنان بە ئابووری کرێدار و پشتبەستن بە نەوت و پێویستی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکان دەکەین و ئاماژە بەوە دەکەین کە ئابووری عێراق پێویستی بە مامەڵەی ڕادیکاڵ و هەندێک جار توند هەیە بۆ ئەوەی لە کرێوە بگۆڕێت بۆ بەرهەمهێنان و ئەم گواستنەوەیە پێویستی بە چالاککردنی کەرتی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵ و پیشەسازی و گەشتیاری و وەبەرهێنان و تەکنەلۆژیای هاوچەرخ هەیە.
سەماحەتی گوتیشی كە متمانەی بەرزی خۆی بە گەنجان دووپات دەكاتەوە و سەرسامی خۆی بۆ نیشتمانپەروەری و تێڕوانینی خۆیان بۆ داهاتوو دەربڕی و پابەندبوونی خۆی بۆ بەهێزکردنی گەنجان لەسەر ئاستی ناوخۆیی و دەرەکی نوێکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە سەرکەوتنی ئەزموونی گەنجان لە هەر شوێنێکدا سەرکەوتنێکە بۆ ئێمە و داوای کۆتاییهێنان بە ڕێنماییەكانیتایەبت بە ڕێگەدان بە تەمەنی گونجاو بۆ پێکهێنانی حیزب و ئەو تەمەنەی کە ڕێگەی پێدەدات ئەو داوای پشتیوانیکردنی ژنان و پێویستی گۆڕینی شێوازی نادادپەروەرانەی ئەوان دەکات، چونکە ئەزموون توانا و توانای سەرکەوتنی سەلماندووە و دەستکەوتی مەزن لە ئاستی جۆراوجۆردا بەدەست دەهێنێت.