• سەماحەتی حەكیم .. ڕێكەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەنگی لەسەر دراوە و ڕێكەوتنێكی تێروتەسەلە لەسەر هەموو ئاستەكان

    2024/ 04 /18 

    سەماحەتی حەكیم .. ڕێكەوتنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە لایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی دەنگی لەسەر دراوە و ڕێكەوتنێكی تێروتەسەلە لەسەر هەموو ئاستەكان

     

    لە میانەی میوانداریکردنی لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی سلێمانی لە 17/4/2024، بەڕێز عەمار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی داوای چارەسەرکردنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی کرد و پیرۆزبایی لە برا ئێزیدییەکان کرد بۆ پشووەکەیان، هەروەها  ئەو ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی وەڵامدانەوەی ئێران ئەوە نییە کە زیادبوون و فراوانبوونی شەڕەکە بێت، هێندەی ئەوەیە کە مافی وەڵامدانەوەی خۆی بسەلمێنێت و ئیسرائیل بۆ چەندین دەیەیە بە فەرمی لەلایەن وڵاتێکی دیکەوە هێرشی لەسەر نەکراوە، ئەمەش لە خۆیدا گۆڕاوێکی جۆرییە کە توانای ئێران بۆ چوونە ناو دیوارە ئەمنییەکانی ئیسرائیلی سەلماندووە سەرەڕای هاوکاری زۆرێک لە وڵاتان لەگەڵیدا.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە عێراق هەڵوێستێكی پێشكەوتووی لە پالپشتی كردن و هاوپەیمانێتی لەگەڵ گەلی فەلەستینی هەیە، بەڵام هەڵوێستی حكومی و سیاسی فەرمی لەگەل بەكارهێنانی خاكی عێراق نین بۆ ئەوەی بۆ پرۆسەی سەربازی بەكار بهێنرێت، داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە شەڕی سەر غەزە بوەستێنرێت و بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش بۆ ڕاگرتنی شەڕ و هێنانە ناوەی هاوكاری جێبەجێبكرێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە لایەنە عێراقییەکان هەرگیز بانگەشەی ئەوەیان نەکردووە کە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیان لەژێر فەرمانی دەرەکیدا ئەنجام دەدەن، بەڵکو لەبەر پاڵنەرێک بۆ پاراستنی سەروەریی وڵات بووە وەك ئەوان باسی دەكەن، ئێمە پشتیوانی لە سیاسەتی لەخۆگرتنی ئەو گروپ و لایەنانە دەکەین نەک سیاسەتی شکاندن، بەتایبەتی کاتێک ئێمە لە پرۆسەی دروستکردن و ڕێکخستنی بارودۆخی ناوخۆیی خۆمانداین و ئاماژە بەوە دەکەین کە ئەو لایەنانە بەرپرسیارێتییەکی گەورەیان خستە ئەستۆ كاتێك پڕۆسە سەربازییەكانیان وەستاند تاكو حكومەت شەرمەزار نەكەن.

    سەماحەتی حەكیم جەختی لە هەموو پەرۆشییەک کرد لەسەر ئاسایش و سەروەری و سەربەخۆیی عێراق و هیوای خواست کە بگەینە ئەو ساتەی کە دەوڵەتی عێراق بتوانێت دۆسیەی ئەمنی بگرێتە دەست و بە تەواوی کۆنترۆڵی چەک بکات. جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە عێراق جدییە لە کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەگەڵ کۆتایی هاتنی داعش ، بەڵام پێویستە پێش هەمووشتێك کۆتایی بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بێت ئەویش بە  دیالۆگ لەگەڵ لایەنە نێودەوڵەتییەکان و لێکتێگەیشتندا بێت نەک بە ڕێگای دیکە، دووەم شت ئەوەیە کە ئێمە بە پەرۆشین بەرەو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و زۆرێک لە وڵاتانی ئەم هاوپەیمانێتییە بڕۆین، کە لە هاوپەیمانێتیەكە بەشداریان كردوە.

    سەماحەتی گوتیشی " هیچ شتێک نییە ڕێگری لە دروستبوونی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان لەگەڵ ئەمەریکادا بکات، تەنانەت لەلایەن ئەو هێزانەی کە دوودڵن و نیگەرانن لە بوونی هێزی سەربازی ئەمەریكا لە عێراقدا،  ئەوەی ڕوون و ئاشکرایە ئەوەیە کە ئەمەریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەگشتی تێگەیشتنیان هەیە لە هەڵوێستی عێراق و بە ئاشکرا ڕەزامەندی خۆیان ڕاگەیاند، بۆیە لیژنەی تەکنیکی پێکهێنراون بۆ گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییەکانی کۆتایی هێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی وگۆڕینی ئەو پەیوەندییە بۆ پەیوەندییەكی دووقۆڵی"

    سەماحەتی حەكیم.. ڕوونیکردەوە کە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا بە شێوەیەکی بەردەوام لە نێو چوارچێوەیەکی ستراتیژیدایە کە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا دەنگی لەسەر دراوە، کە ڕێککەوتنێکی گرنگ و پەسەندکراو و گشتگیرە لە هەموو بوارەکاندا، هەروەها ئامانجی سەردانەکەی سەرۆک وەزیران بۆ ئەمەریکا بۆ چالاککردنی ئەم ڕێککەوتنە و بنیاتنانی پەیوەندی دوولایەنە بووە، ڕوون بووەتەوە کە هەتا زوو پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو لا ڕێک بخرێت ئەوا زووتر كۆتایی بە ئەركی هاوپەیمانێەتی نێودەوڵەتی دێت.

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی كرد بەوەی کە ئەو ئاستەنگانەی کە عێراق پێیدا تێیدا تێپەڕیوە ئەولەویەتی بۆ سەرۆک وەزیرانی پێشوو دروستکردووە، بۆیە ئەولەویەتی ئاسایش پێشەنگ بوو کاتێک کە بەرەنگارییەکی ئەمنی هەبوو، هەروەها کۆمەڵایەتی کاتێک کە ناکۆکییەکی کۆمەڵایەتی و سیاسی هەبوو، بەهەمان شێوە کاتێک ناکۆکییەکی سیاسی وشتی دیكە هەبوو، ئەمڕۆش بەڕێز سودانی مەزەندەی ئەوەی کرد کە ئەو لە قۆناغێکدا هاتووە کە ئێمە تێیدا لەسایەی ئاسایش و سەقامگیری کۆمەڵایەتی و سیاسی دەژین، بۆیە سروشتی کارەکە گەشەی کردووە و ئێمە ڕەزامەندی خەڵک و قبوڵکردنی بەڕێز سودانی و هێزە سیاسییەکانی پشتیوانی لە حکومەت و بەم شێوەیە ڕەوایەتی سیستەمی سیاسیمان بینیوە، هەروەها ئاماژەی كرد کە ڕاپرسییەکان هاتوون بۆ دەربڕینی ئەم بابەتە، داواکردنی بەهێزکردنی ئەو سەقامگیرییەی کە ئەمڕۆ وڵاتەکە  پێیدا تێپەڕ دەبێت،  پێویستی بە کارکردن هەیە بۆ بەهێزکردنی بۆ ئەوەی ببێتە سەقامگیرییەکی هەمیشەیی و بە ئەرێنی مامەڵە لەگەڵ ئەو دەستکەوتانەدا بکرێت کە ئەمڕۆ هاتوونە دی، هەورەها ئاماژە بە بەهێزی دامەزراوەکانی دەوڵەت و شەفافییەت دەكات کە ڕێگری لە گەندەڵی دەکات و پێچەوانەكەشی ڕاستە، ئێمە باوەڕمان وایە کە تێڕوانینی گشتی گەندەڵی لە عێراقدا شتێکی زیادەڕۆییە، بەڵێ گەندەڵی هەیە، بەڵام پێشكەوتنی بەرچاویش هەیە بۆ چارەسەركردنی ئەو جۆرە شتانە.

    سەماحەتی حەكیم گوتیشی " ئێمە پێداچوونەوە بە پێشکەوتن دەکەین و شتێکی ئاساییە لە وڵاتێکدا کە هەمەجۆری و نەتەوە و ئایین و خێڵ و هۆز و پێكهاتەی هەبێت کە کاتێک دەیەیەک تێدەپەڕێت، پێویستە پێداچوونەوەکە ئەنجام بدرێت بۆ دەستنیشانکردن و ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و پتەوکردنی ئەرێنییەکان."

    ئێمە لە ساڵی 2021 ەوە وازمان لە داواکردنی كۆبوونەوەی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ هێناوە بەهۆی ئەنجامە ناهاوسەنگەکانی هەڵبژاردنەکانەوە، بۆیە نابێت هەموارکردنەوەی دەستوور زاڵبوونی تێدا بێت، بەڵکو پێویستی بە کۆدەنگییەکی نیشتمانی و هەماهەنگی هەیە" و جەختمان کردەوە لەسەر گرنگی ئامادەبوونی هێزە سیاسییەکان بەپێی قەبارەی سروشتی خۆیان و هەروەها بەردەوام بووین لە داواکردنی ئەم گرێبەستە دوای پێکهێنانی حکومەت و کشانەوەی هەندێک لایەنی کاریگەر وەک بزووتنەوەی سەدر بە تەواوی و بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەکان، پاشان دەتوانرێت بیرۆکەی گرێبەستی کۆمەڵایەتی و سیاسی نوێ چالاک بکرێت.

    بەڕێز حەکیم جەختی لە پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ ناردنی پەیامی دڵنیایی بۆ هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەت و هێزە سیاسییەکانەوە و دەستکردن بە دابەشكردنی مووچە و گەڕان بەدوای چارەسەری دارایی بۆ یارمەتیدانی ناوچەکە لەم چوارچێوەیەدا و گەشبینیی خۆی دەربڕی سەبارەت بە بارودۆخی عێراق لە ڕێگەی ئەوەی لە سەركردەكانی ولاتانی دەوروبەری ناوچەکەوە بەرەو عێراق گوێبیستی بووە كە هیچ گومانی تێدا نییە کە سەردانەکانمان بۆ ئەوان بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەت و گفتوگۆکردن لەسەر واقیعی عێراق و چۆنیەتی پشتیوانیکردنی عێراق وڕۆڵی بوو لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی لە سەرجەم ڕووداوەكانی ناوچەكە.

    Related News