• سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ لە ئێزیدییەكان دەكات و داوای بەدواچوون بۆ ئافرەتە ئێزیدییە ڕفێنرداوەكان دەكات

    2024/ 04 /17 

    سەماحەتی حەكیم پیرۆزبایی جەژنی سەری ساڵ لە ئێزیدییەكان دەكات و داوای بەدواچوون بۆ ئافرەتە ئێزیدییە ڕفێنرداوەكان دەكات

    لەرۆژی 2024-4-17 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی پیرۆزبایی لە ڕۆڵەكانی دیانەتی ئێزیدی لە عێراق و جیهان كرد بەبۆنەی جەئنی سەری ساڵی ئێزیدی (سەری ساڵی) كرد و ڕێزو خۆشەویستی و شانازی خۆی بۆ ئەو پێكهاتە ڕەسەن و ئاشتیخوازەی گەلی ئازیزمان دەربڕی، هەروەها دووپاتی كردەوە كە ئەو پێكهاتەیە هۆكار دەوڵەمەندبوونی كەلتور و رۆشەنبیری نیشتمانەكەمانە وفرەیی بەهای خۆی هەیە كاتێك لەسەر بنەمای دۆستایەتی و بەیەكەوە ژیان دەبێت.
    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە ئەوەی ئەو پێكهاتە بەڕێزە لەسەر دەستی چەتەكانی داعش ڕووبەڕووی بوەوە هەر وەك ئەو مەینەتییانەی پێكهاتەكانی دیكە گەلەكەمان دووچاری هات هەمیشە لە ناخ و ویژدانمان دەمێنێتەوە.
    گوتیشی ئەوەی ئێزیدییەكان ڕووبەڕووی بوونەوە وامان لێدەكات هەمیشە ئەو مەینتیە بەوە هەژمار بكەین كە بووە هۆكاری ئەوەی هەموو جیهان بەخۆیان و ئاینەكەیان بناسێنێت لەگەل ئەو مەینتەییەی تووشی هاتن كێشەكەیان بووە جێی سەرنجی هەموو جیهان و بۆیە دەبێت دادپەروەری بەرامبەریان لە ڕووی مادی مەعنەوی هەبێت و بەدوا چوون بۆ كچە ئێزیدییە ڕفێنرداوەكان بكرێت.

    Related News