• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق دەكات

    2024/ 04 /09 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە شاندێكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی عێراق دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی ئیسلامی غێراق دەكات كە بەسەرۆكایەتی بەڕێز هومام حەموودی سەرۆكی ئەنجوممەنەكە بوو، لەم دیدارە پیرۆزبایی نزیكبوونەوەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزیان ئاڵوگۆڕ كرد.
    سەماحەتی باسی تازەترین پێشهاتە سیاسییەكانی عێراق و ناوچەكە و شایستەكانی داهاتووی كرد و دووپاتی كردەوە كە كە گرنگە سەقام\یری عیراق بەپ ارێزراوی بمێنێتەوە و هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیرییەكی هەمیشەیی بگۆڕێت

    سەماحەتی داوای كرد پاڵپشتی لە حكومەت بكرێت لەبواری پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان، هەروەها سەبارەت بەدۆخی غەزە ڕوونی كردەوە كە ئەوەی لەوێ ڕوودەدات لە قەسابخانە و كوشتنی بەكۆمەڵ كە گەلی فەلەستینی ڕووبەڕووی دەبێتەوە بەهۆی بێ دەنگی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو كە لە ئاست ئەو تاوانانە بێ دەنگ بوو.
    سەماحەتی داوای كرد فشار بخرێتە سەر قەوارەی ئیسرائیلی بۆ ئەوەی بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ و پێشكەشكردنی هاریكاری مرۆیی بە ئاوارەكان بگات و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە.

    Related News