سەماحەتی حەكیم .. كوردستان پێویستی بەهەموو هێزە سیاسییەكانە و سەقامگیری ئەو لەڕیزی سەقامگیری عیراقە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز بافل تالەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و لەگەڵ ئەو پیرۆزبایی نزیكبوونی جەژنی قوربانی پیرۆزی تاوتوێ كرد و هیوای خواست گەلی عێراق بە هەموو پێكهاتەكانی لە خۆشی و ئەمن و گەشەپێدان .
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە ڕێرەوە دیموكراتیەكانی وڵات بكرێت و گوتیشی " هەڵبژاردنەكان یەكێكە لەو ڕێڕەوە گرنگانە كە سەرەكین و سیستەم و مافی هەمووان دەپارێزێت هەروەها گوتیشی كوردستان پێویستی بە هەموو هێزە سیاسییەكان هەیە بەتایبەتی كاریگەرەكان لەبەر ئەوەی كاریگەری لەسەر دیمەنی سیاسی كوردستانی و عێراقی هەیە، جەختیشی كردەوە كە سەقامگیری كوردستان پەیوەستە بە سەقامگیری عێراق و وەك لە هەموو گۆڕەپانەكانی دیكەی.
سەماحەتی حەكیم بانگەشەی دووپات كردوە بۆ بەستنی دانیشتنێكی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ئەوەی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران دیاری بكەن، گوتیشی كە دیاری كردنی سێ سەرۆكایەتیەكە بۆ پێكهاتە سەرەكیەكان بۆ ئەوەیە كە دڵنیایی پێیان بدرێت كە ئەوان ئامادەن و نوێنەرایەتی دەكەن.
سەبارەت بە دۆخ و پێشهاتەكانی غەزە، سەماحەتی حەكیم دووپاتی كردەوە كە دەبێت كۆمەلگای نێودەوڵەتی بەرپرسیارێتی فشار خستنە سەر قەوارەی زایۆنی بخاتە سەر ئەستۆی خۆی تا شەڕ ڕابگیرێت و كوشتنی بەكۆمەڵی خەڵكی كەرتی غەزە بوەستێنرێت.