سەماحەتی حەكیم جەخت دەكاتەوە لەسەر پەرەپێدانی دۆخی شارەوانی نەجەفی پیرۆز
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز یوسف گناوی پارێزگاری نەجەفی ئەشرەف و لەو گوێبیستی چەندین ڕكابەری و ئاسۆی خزمەتگوزاری شارەكە بوو، سەماحەتی جەختی كردەوە كە خزمەتكردنی شارەكە و رۆلەكانی تایبەتمەندییەكی ئاینی و كۆمەڵایەتی هەیە، گوتیشی پێویستە ئاستی خزمەتگوزاری لە شارەوانی هەموو گەڕەكەكانی شارەكە پەرەی پێ بدرێت و بەتایبەتی ئەو شوێنانەی بێ خزمەتن، داواشی كرد هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەكان بكرێت بۆ ئەوەی پرۆژەكان تەواو بكرێت و ئەزموون ئالۆگۆر بكەن و پشت بەتوانای زانستی زانكۆی كوفەی ڕەسەن ببەستن كە لە هەموو بوارەكان شارەزاییان هەیە.