• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی جووڵەی میللی باكووری بەسرە كەوت

    2024/ 04 /06 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندێكی جووڵەی میللی باكووری بەسرە كەوت

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەبەرواری 2024-5-6  چاوی كەوت بە شاندێكی جووڵەی میللی باكووری بەسرە، لەم دیدارە بەڕێزیان گوێبیستی داواكار و قسەكانیان بوو لەگەڵ لایەنی بەرپرس، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە دۆخی شارەوانی پەرەی پێبدرێت، بەتایبەتی لە باكووری بەسرە، لەبەر ئەوەی ئەو شارانە بەتایبەتی باكووری بەسرە كاریگەری هەبووە لەسەر ئەزموونی عێراقی و ڕووبەڕووبوونەوەی دیكتاتۆریەت.

    سەماحەتی باسی یادەوەری ئەو رۆژانەی كرد كە لەگەڵ ڕۆڵەكانی ئەو ناوچەیە كۆیكردوونەتەوە، ڕوونیشی كردوە كە باكووری بەسرە زۆر سامانی گرنگی لەخۆوە گرتوە كە ئەوەش گرنگی بۆ بابەتی بودجە هەیە، بۆیە پێویستە ئەو شارانە قەرەبوو بكرێنەوە بەهۆی ئەو ساڵانەی بێ بەش بوون لە ئاسەوارە ژیەنگەییەی لە دەرهێنانی نەوت و سامانەكانی دیكە تووشی هاتوون.
    سەماحەتی حەكیم داوای كرد كەس و كاری ئەو ناوچەیە بۆ چارەسەری كێشەكان پرسیان پێ بكرێت و بەشداری بكەن، هەورەها پرسەی خۆی بۆ كەسانی قەزای حارسیە پێشكەشكرد بەهۆی ئەو ڕووداوە هاتووچۆیەی لەم رۆژانە زیانی بەڕۆڵەكانی گەیاندوە.

    Related News