سەماحەتی حەكیم سەردانی سەندیكای پارێزەران و ئەندازیاران و مافپەروەران دەكات و داوای چاككردنی یاسا تایبەتەكتنی سەر بەو توێژانە دەكات
لەمیانەی سەردانە ڕەمەزانییەكانی، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی سەردانی سەرندیكای پارێزەران و ئەندازیاران و مافپەروەرانی كرد و پیرۆزبایی نزیكبوونەوەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزی لێكردن و گوتی پێویستە ئەو رۆژانە بە خواپەرستی و كۆمەڵایەتی بەسەر بەرین.
سەماحەتی لەوان گوێبیستی باسێكی تیروتەسەلی كار و ڕكابەرییەكانی ئەوان بوو و دواتر ئاماژەی بە دۆخی سەقامگیری عێراق و پێشكەوتنی بیناسازی و خزمەتگوزاری كرد كە ئێستا وڵات پێی تێپەڕ دەبێت، ئەوەش پێویستی بە پتەوكردنی رۆڵی حكومییە و ئەو بەرپرسیارێتییەكە كە دەكەویتە سەر شانی هەمووان و جەختی كردەوە لەسەر ئەوەی كە پێویستە سەندیكاكان ڕۆڵی زیاتریان لە كاروانی گەشەپێدان هەبێت بەتایبەتی ئەندازیاران لەبەر ئەوەی ئەو توێژە ڕۆلی گەورەیان لە پلاندانان و جێبەجێكردن و دیزاین هەیە، گوتیشی پێویستە تەواوكاری لە كاری دامودەزگاكانی حكومی و كەریتی تایبەت هەبێت.
سەماحتی ستایشی ئەو رۆڵەی كرد كە سەندیكاكان لە بەرگری كردن لەو توێژانەی نوێنەرایەتی دەكەن و بەتایبەتی ئەوەی پارێزەرەكان و مافپەروەكان بۆ سەرپەرشتی و بەرگریكردن لە هاوڵاتیان دەیكەن، گوتیشی گرنگە ئەو توێژانە دادپەروەرانە مافەكانیان ورەگرن و شایستەی ئاسایی خۆیان وەرگرن، ئاماژەشی كرد كە دەبێت هەندێك یاسای تایبەت بەم توێژانە بگۆڕدرێت و چاك بكرێت و ئەوان نوێنەرایەتیان لەدەزگاكانی تەشریعی یاساكان هەبێت.