سەماحەتی حەكیم.. دابونەریتی خواردن سەرەتا بە بسم الله و كۆتاییش بە ئەلحومدولله دەبێت
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی مافی هەشتەمی پەیامی ئیمام و گەورەمان ئیمام زێن ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن (سلاوی لێبێت) لە بابەتی مافی سك لێرەش دێینە سەر تیشكی هەشتەم كە پەیوەستە بە دابونەریتی خواردن، چونكە خواردن پێش خواردن ودوای خواردن داب و نەریتی خۆی هەیە.
داب و نەریتی پێش خواردن
سەماحەتی گوتی :
1- لایەنی خواردن: پێویستە خواردنەكە حەڵاڵ بێت، هەروەها پێوستە ڕێگای بەدەستهێنانی پارەكە ئاشكرا بكات كە چۆن پەیدا كراوە، نابێت خواردنەكە گومانی حەرامی و شتی لەو بابەتەی لەسەر بێت.
ئیمام محەمەد باقر (سلاوی لێ بێت) دەڵێت: پێغەمبەر سڵاوی لێ بێت گوتویەتی " "العبادة سبعون جزءا أفضلها طلب الحلال "
واتا پەرستن 70 بەشە باشترینی كاری حەڵالە
2- شوشتنی هەردوو دەست:
پێغەمبەر سڵاوی خودای لێ بێت گوتوویەتی : " الوضوء قبل الطعام ينفي الفقر وبعده ينفي اللمم ويصحح البصر"، وعنه (صلى الله عليه وآله وسلم)" من سره أن يكثر خير بيته فليتوضأ عند حضور طعامه "
3- پێویستە خواردنەكەی لەسەر سفرەیەك لەسەر زەوی دابنێت.
ئەنەس كوڕی مالك دەڵێت: هەرگیز پێغمبەر (سڵاوی خودای لێ بێت) لەسەر خوان نانی نەخواردوە لێیان پرسی لەسەر چی نانتان دەخوارد دەیگوت لەسەر سفرە.
4- پێویستە وەك بەندەیەك دابنیشێت كاتێك نان دەخوات، دەبێت لەسەر هەردوو چۆك دابنیشێت و نابێت قاچ بخات سەر قاچ یان چوارگۆشەیەیی دابنیشێت چونكە خودای گەورە ئەو جۆرە دانیشتنەی نەهی كردوە و ڕقی لێیەتی، لەوەش كە ئەو كارە دەكات.
5- پێویستە نیەت بهێنێت و لەپێناو گوێڕایەڵی خودای گەورە بێت ولەوە نەچێتە دەرەوە.
6-پێوستە شوكرانە بەو خواردنەو ئەو ڕزقە بكات كە لەبەردەمی دانراوە.
پێغەبمەر (سڵاوی لێبێت) دەڵێت "
" أكرموا الخبز، قيل: وما إكرامه؟ قال: إذا وضع لا ينتظر به غيره"
7-پێویستە هەموو لە دەوری سفرەكە كۆببنەوەە.
پێغەمبەر (سڵاوی خودای لێ بێت) دەڵێت :
" الطعام إذا جمع أربع خصال فقد تم إذا كان من حلال و كثرت الأيدي و سمي في أوله و حمد اللّه عز و جل في آخره"
بەڵام دابو نەریتەكانی خواردن ئەو خاڵانە دەگرێتەوە:
1- پیغەمبەر (سلاوی خودی لێ بێت) دەڵێت: ئەگەر چوار هەزار پادشا لەسەر سفرەكە دانیشتبن ئەگەر بەندەیەك گوتی بسم الله ئەوا فریشتەكتن دەڵێت بارەك الله و بەشەیتان دەڵێن برۆ دەرەوە فاسق تۆ دەستەلاتت بەسەریان نییە، فریشتەكان دەڵێن "
قوم أنعم الله عليهم فأدوا شكر ربهم، وإذا لم يسموا قالت الملائكة للشيطان: ادن يا فاسق فكل معهم فإذا رفعت المائدة ولم يذكروا اسم الله عليها، قالت الملائكة: قوم أنعم الله عليهم فنسوا ربهم جل وعز" .
2- خواردن بەدەستی ڕاست دەبێت.
3- بەخوێ دەست پێ دەكات و بە خوێش بەكۆتا دێت.
ئیمام عەلی (سڵاوی لێ بێت) دەڵێت : بەخوێ دەست بە سەرەتای خواردنەكەتان بكەن، گەر خەڵك بزانن خوێ چییە ئەوا لەهەموو شتێكی بەباشتر دادەنێن.
4- دەبێت پارووەكان بچووك بێت
5- پێویستە خواردن باش بجویین
6-تا ئەو پارووە تەواو نەكەیت دەست بۆ پارووی تر نەبەی.
7-نابێت سووكایەتی بە هیچ خواردنێك بكەیت.
8-ئەوەی دواتر بخۆ جگە لە میوە
9-نابیت بەدوای باشترین شوێنی خواردنەكە یان لەناوەڕاستی دەست پێ بكەیت دەبێت لە تەنیشتی بخۆیت.
10- نابێت بە چەقۆ بیبڕیت
11-نابێت بە چەقۆ گۆشتەكە ببرێت دەبێت پێغەمبەر (د خ) دەڵێت دەبێت ئاوا بخورێت و بكۆڵێت.
12-نابێت پارچەی گۆشت لەسەر نانەكە دابنرێت.
پێغەمبەر دەڵێت " أكرموا الخبز فإن الله أنزله من بركات السماء وأخرجه من بركات الأرض
واتا ڕێز لە نان بگرن ئەوە پیرۆزی خودایە لەئاسمان هاتوە بۆ سەر زەوی.
13- نابێت دەست بە نان بسڕینەوە
14-نابێت ئەو خواردنەی لەدەست دەكەوێتە خوارەوە هەڵبگریتەوە و بیخۆی
15-نابێت دەستی بە دەستەسڕ بسڕێتەوە، تا پەنجەكانی نەلێسێتەوە چونكە دیار نییە لەكام خواردن پیرۆزی تێدایە.