سەماحەتی حەكیم جوامێری لەبەرچاوگرتنی پێوەرە ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی و داب و نەریت و پاراستنی سنوورە ئاینی و كۆمەڵایەتی و عورفییەكانە
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە شڕۆڤەكردنی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن لە تەواو كاری تویژینەوەی پەیامی مافەكانی مەولامان زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) باسی لە مافی هەشتەم كرد كە مافی سكە، لەوێ چەندین تیش لەسەر ئەو مافە ڕاگەیەنرا كە گەیشتینە تیشكی حەوتەم كە نەهی كردنە لە تێربوون و قەڵەوی و نەمانی جوامێری، ڕێكخستنی ئەوە بەبرسێتی و تێنوو بوونە بەڵام تێربوونی تەواو خاوەنەكەی بەرەو قەڵەوی دەبات، تەمبەڵت دەكات و لەهەموو خێرو پاداشتیش دوورت دەكاتەوە.
لێرەدا چەند ئایەتێك و چێرۆكێك لەسەر خراپی تێرپوون گوتراوە:
"إِنَّ اللَّهَ يُدْخِلُ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ وَالَّذِينَ كَفَرُوا يَتَمَتَّعُونَ وَيَأْكُلُونَ كَمَا تَأْكُلُ الْأَنْعَامُ وَالنَّارُ مَثْوًى لَّهُم" سووڕەتی محەمەد و ئایەتی 12
هەروەها پێغەمبەر (د.خ) دەڵێت " سيكون من بعدي سمنة ، يأكل المؤمن في معاء واحد ويأكل الكافر في سبعة أمعاء"
واتای" لەدوای من قەڵەوبوون هەیە، مسوڵمان لەیەك قاپ دەخوات و كافریش لە 7 قاپ"
ئیمام جەعفەر محەمەد كوڕی سادق (سلاوی لێ بێت) دەڵێت:
"كثرة الأكل مكروه" وعنه أيضا (عليه السلام) "إنّ اللّه عزوجل يبغض كثرة الأكل"
واتای "زۆر خواردن شتێكی نەخوازراوە و خودای گەورە ڕقی لە زۆر خواردن دەبێتەوە"
هەورەها چەندین چیرۆك و ئایاتی دیكە لەسەر ئەو بابەتە باسكراوە:
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە مانای جوامێری ئەوەیە كە ڕەچاوی پێوەرە ئەخلاقی و كۆمەڵایەتی و داب و نەریت و سنووری ئیانی و كۆمەڵابەتی و عورفی دابنێین، جوامێری شەش پێوەر و سیفاتی تێدایە كە ئیمامی حوسێن (سڵاوی لێ بێت) باسی كردوە:
پاراستنی ئاین، ئێسك سووكی و شكۆیی، كارزانی ، ئەنجامدانی مافەكان و تەجەجوب كردن لە خەڵكی.