• سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە شیكردنەوەی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین سڵاوی لێ بێت لە زنجیرەكەی وانەكانی ڕەمەزاندا

    2024/ 03 /24 

    سەماحەتی حەكیم بەردەوامە لە شیكردنەوەی پەیامی مافەكانی ئیمام زەین ئەلعابدین سڵاوی لێ بێت لە زنجیرەكەی وانەكانی ڕەمەزاندا

    لەتەواوكاری زنجیرەی وانە ڕەنەزانییەكانی بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی باسی لە پەیامی مافەكانی مەولامان و ئیماممان زەین ئەلعابدین كوڕی ععەلی كوڕی حوسێن كرد (سلاوی لێ بێت)، سەماحەتی گوتی " باسی مافی سك دەكەین كە مافی هەشتەمە لەو پەیامە مەزنە لەڕووی ناوەرۆك، لێرەدا باسی لە كۆمەڵێك تیشكی قورئانی پەیوەست بە مافە كرد، تا گەیشتین بە تیشكی شەشەم كە كەم خواردن و كەم خواردنەوەیە لەگەڵ گرنگیەكەی، گوتمان پێوەر و ڕێكخەری خواردن و خواردنەوە قسەی پێغەمبەری خودایە (د.خ) كە دەڵێت" " كل وأنت تشتهي وأمسك وانت تشتهي"
    واتای " بخۆ تا ئارەزووت هەیە، بەڵام ڕایگرە كاتێك هەر ئارەزووت ماوە "

    لێرە باسی چوار سوودی كەمكردنەوەی خواردن وخواردنەوەمان باسكرد ئێستاش ئەوانی دیكە تەواو دەكەین:

    پێنجەم: گەیشتن بە چاك بوون و تەواوی مەعنەوی
    پێغەمبەر (د. خ)بە حەزرەتی عایشە دەڵێت" داوِمي قَرْعَ بَابِ الجَنَّة قالت بماذا قال بِالجُوع"
    هەروەها ئیمامی عەلی دەڵێت : إذا أراد الله سبحانه صلاح عبده ألهمه: قلة الكلام، وقلة الطعام، وقلة المنام"د
    واتای " گەر خودای گەورە بیەوێت بەندەكەی ڕاست بكاتەوە وای لێدەكات" كەم قسە بكات و كەم نان بخوات و  كەمیش بخەوێت" 
    سوودی شەشەم: زیادبوونی ترسان لە خودای گەورە پێغەمبەر (د.خ) لێ بێت بە ئوسامە دەڵێت :
    "ﻭﺍﻋﻠﻢ ﻳﺎ ﺃﺳﺎﻣﺔ، ﺇﻥ ﺃﻛﺜﺮ ﺍﻟﻨﺎﺱ ﻋﻨﺪ ﺍﻟﻠﻪ ﻣﻨﺰﻟﺔ وأجزلهم ﺛﻮﺍﺑﺎ، ﻭﺃﻛﺮﻣﻬﻢ ﻣﺂﺑﺎ، ﻣﻦ ﻃﺎﻝ ﻓﻲ ﺍﻟﺪﻧﻴﺎ ﺣﺰﻧﻪ، ﻭﺩﺍﻡ ﻓﻴﻬﺎ ﻏﻤﻪ، ﻭﻛﺜﺮ فيها ﺟﻮﻋﻪ ﻭﻋﻄﺸﻪ، ﺃﻭﻟﺌﻚ ﺍﻷﺑﺮﺍﺭ ﺍﻷﺗﻘﻴﺎﺀ ﺍﻷﺧﻴﺎﺭ "
    سوودی حەوتەم: كەم خواردنی رۆحت ساف دەكات و لەشت چالاك دەكات
    پێغەمبەر (سڵاوی لێ بێت) 
    دەڵێت " مَن قَلَّ طُعمُهُ ، صَحَّ بَدَنُهُ وصَفا قَلبُهُ ، ومَن كَثُرَ طُعمُهُ ، سَقِمَ بَدَنُهُ وقَسا قَلبُه"
    واتای " ئەوەی خواردن كەم بخوات، جەستەی ساغ دەبێت ودڵی ساف دەبێت، ئەوەی زۆریش بخوات دڵ ڕەق دەبێت و لەشی قورس دەبێت" 
    سوودی هەشتەم: دوور كەوتنەوە ەل هەڵەكان و خۆڕاگری بەرامبەر شەهوەتەكان

    ئیمام جەعفەر كوڕی محەمەد كوڕی سادق (سلاوی لێ بێت) دەڵێت هیچ شتێك لەسەر دڵی مسوڵمان بەقد زۆر خواردن بەزیان نییە، ئەوەش دوو شت دەهێنێتە دی دڵ رەقی و هەیەجانی شەهوەت" 
    سوودی نۆیەم: برسێتی و پاشەكەوتكردنی خواردن زانست و دانایی بە دوای خۆی دەهێنێت

    پێغەمبەر (د.خ) دەڵێت " لاَ تَشْبَعُوا فَيطْفَى نُورُ اَلْمَعْرِفَةِ مِنْ قُلُوبِكُم"
    واتا : تێر مەبن چونكە ڕووناكی زانست و دانایی دڵتان دەكوژێنێتەوە "
    سوودی دەیەم : خۆپاراستن لە شەیتان
    پێغەمبەر  (د.خ) دەڵێت : 
    إنَّ الشيطانَ يَجري من ابنِ آدمَ مجرى الدَّمِ ، فضَيِّقوا مجارِيه بالجوع"

    سوودی یانزەهەم: دڵ نەرمی و كاریگەری بە ئامۆژگاری
    لێرە هاتوە 
    من تعود كثرة الطعام والشراب قسى قلبه 
    واتای : ئەوەی لەسەر زۆرخواردن و خوارنەوە ڕاهاتبێت دڵ ڕەق دەبێت
    پێغەمبەر (د.خ) دەڵیت " إياكم وفضول المطعم فإنه يسم القلب بالفضلة، ويبطئ بالجوارح عن الطاعة، ويصم الهمم عن سماع الموعظة"
    سوودی دوانزەهەمین: راستی و دروستی هزر و بیر

    لەعەلی (سلاوی لێ بێت) هاتوە " من اقتصر في أكله كثرت صحته، وصلحت فكرته"
    واتای " ئەوەی لەخواردن بە كەمی خواردی تەندروستی و بیر و هزری باش دەبێت "

    سوودی سێزدەهەمین: پەرۆشی فریشتەكان بۆ مرۆڤ
    پێغەمبەر (د.خ) دەڵێت " من كثر تسبيحه وتمجيده وقل طعامه وشرابه ومنامه اشتاقته الملائكة"
    سوودی چواردەهەمین: هاتنە خوارەوەی ڕحەمەت و بەزەیی ئیلاهی
    ئیمامی باقر (سڵاوی لی بێت) هیچ شتێك لای خودای گەورە لە سكێكی پڕ ناشرینتر نییە"

    سوودی پانزەهەمین : بیركردنی هەژاران و خەڵكی خاوەن پێداویستی: 
    یوسف (سلاوی لێ بێت) دەڵێت: "ما لك تجوع وأنت على خزائن الأرض؟ قال: أخاف أن أشبع فأنسى الجائع"
    واتای " ناكرێت برسی بیت ئەتۆش لەسەر خەزێنەكانی زەوی، ئەویش گوتی " دەترسم تێر بم و برسی لەبیر بكەم ".
    سوودی شانزەهەم: تێر بوون لە رۆژی مەحشەر
    پێغەمبەر (د .خ) دەڵێت "طوبى لمن طوى وجاع، أولئك الذين يشبعون يوم القيامة، طوبى للمساكين بالصبر، هم الذين يرون ملكوت السماوات "

    سوودی حەڤدەهەمین:  ئاسانكاری حیساب لە رۆژی زیندوو بوونەوە (مەحشەر).
    سوودی هەژدەهەمین:  ژیانی دڵ 
    پێغەمبەر (د.خ) دەڵێت " لاَ تُمِيتُوا اَلْقُلُوبَ بِكَثْرَةِ اَلطَّعَامِ وَ اَلشَّرَابِ وَ إِنَّ اَلْقُلُوبَ تَمُوتُ كَالزَّرْعِ إِذَا كَثُرَ عَلَيْهِ اَلْمَاء"
    واتای " دڵەكان بە زۆر خواردن و خواردنەوە مەكوژن، دڵەكان وەكو شینایی گەر ئاوی زۆر بەسەر بكەن دەمرێت.

    Related News