سەماحەتی حەکیم ڕێگای گەشەپێدان ڕێگایەکی گرنگە لە ڕێگای بازرگانی نێودەوڵەتیدا و تورکیا هاوبەشێکی سەرەکییە تێیدا
بەڕێز عەمار ئەلحەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە 21/3/2024 چاوی بە بەڕێز عەلیڕەزا کۆنای باڵیۆزی کۆماری تورکیا لە عێراق كەوت، لەم دیدارە بۆچوونەكان سەبارەت بە پێشکەوتنەکانی دیمەنی سیاسی لە عێراق و ناوچەکە ئالوگۆڕ كرا، هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و ئەنقەرە بەمەبەستی بەدیهێنانی بەرژەوەندییەکانی هەردوو وڵاتقسەی لەسەر كرا و جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردن بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کردەوە.
سەماحەتی ئاماژەی بەوەدا کە ڕێگای گەشەپێدان پڕۆژەیەکی گرنگە و گوتیشی تورکیا هاوبەشێکی سەرەکییە لەم پڕۆژە گرنگەدا لە ڕێگای بازرگانی نێودەوڵەتیدا و جەختیشی کردەوە لەسەر گرنگی ئەوەی عێراق بەشی خۆی لە ئاو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە دەستكەوێت.
سەماحەتی جەختی لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە پارێزگا جۆراوجۆرەکان و گرنگی سەقامگیری کۆمەڵایەتی وەک یەکێک لە پێکهاتەکانی سەقامگیری ئێستا کردەوە و ئاماژەی كرد كە پێویستە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەكۆتابێت بۆ پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان بەغدا و هەندێک لە وڵاتانی هاوپەیمان بگۆڕێت و ئەویش بەشێوەیەك كە سەروەری عێراق ڕەچاوبكرێت.
لەكۆتاییدا سەماحەتی داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەزە و بنیاتنانەوەی کەرتی غەزە و فریاکەوتنی ئاوارەکانی كرد.