سەماحەتی حەكیم داوا لە بریندارانی هێزە ئەمنییەكان دەكات كە یەكڕیزبن و داواش لە حكومەت و پارێزگاران دەكات مافە ڕەواكانیان پێبدەن
لەمیانەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا، بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك لە بریندارانی هێزە ئەمنییەكان كەوت و سەرەتا دوای بەخێرهاتنیان گوتی " ئێوە و هەموو برینداران لە هەموو جۆرەكان جێگای شانازی و ڕێز و حورمەتی ئێمەن بەهۆی ئەرك و قوربانییەكانتان، ئەوەی لەسەر ئاسی ئەمنی و خزمەتگوزاری لەماوەی ئەم سێ ساڵە بەدی هاتووە موعجیزیەكە جیهانی سەرسامكردوە و جەختیشی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنیان و گوتی هەموو سەرۆك وەزیرەكان پاڵپشتی ئێوە دەكەن.
سەماحەتی داوای لە پارێزگاران كرد كە دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ بكات سەبارەت بە دابەشكردنی پارچە زەوی و چارەسەری كردنیان لە ناوەوەی وڵات بێت یان لە دەرەوە، ئەوەش ئەركی دەوڵەتە بەرامبەر ئەوانەی قوربانیان داوە، هانی بریندارانی دا كە ڕیزەكانیان یەك بخەن و خۆیان بناسێنن و قارەمانێتییەكانیان بەدۆكۆمێنت بكەن، هەورەها داواشی كرد تواناكانیان لەبوارەكانی ژیان بەباشی لەژیانی گشتی بقۆزنەوە لەبەر ئەوەی ئەوە پەیامێكە بۆ ژیانكردن بۆ هەمووان.