• بەڕێز حەكیم .. یاسای هەڵبژاردنەكانی ئێستا پاراستنی هاوسەنگییە وسەركەوتنیش دەستكەوتی هەمووانە

    2024/ 03 /15 

    بەڕێز حەكیم .. یاسای هەڵبژاردنەكانی ئێستا پاراستنی هاوسەنگییە وسەركەوتنیش دەستكەوتی هەمووانە

    لە دیداری ماڵی عێراقی لە رۆژی 2024-3-15 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك بەهرەمەند و كەسایەتی بەتوانا و نیشتمان پەروەر كەوت و لەم دیدارە باس لە پێگەی عێراق و كەسایەتییە كاریگەرەكان كرا.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە چوارچێویە هەماهەنگی كۆبوونەوەیەكە بۆ چەند هێزێكی سیاسی لە تاكە گۆڕەپانێكی سیاسیدا و لەیەك جەماوەر و دەنگدەری دیاریكرداو بەرجەستە دەكرێت، گوتیشی ئەوەی پێشكەشی كردوە چەندین هاوپەیمانێتی و كوتلە نەیانتوانیوە پێشكەشی بكەن، ئەو سەنتەر و ناوكی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بوو، هەروەها ئاماژەی بۆ پێشكەوتنی بەرچاو لە جێبەجێكردنی ڕێكەوتنی سیاسی كرد.

    سەماحەتی ئاماژەشی كرد كە عێراق تا ئێستا سەلماندوویەتی كە توانای هەیە هاوسەنگییەكان بەڕێوە ببات، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لێ بكرێت و لایەنی مێژوویی لە خوێندنەوەی هاوسەنگی بە هەند وەربگیرێت و باس لەوە بكرێت كە دۆخەكە چی لێ بەسەردێت كاتێك هاوسەنگی دەرەكی تێك دەچێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە قسەكردن لەسەر گۆڕینی یاسای هەلبژاردنەكان لە كۆبوونەوەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی باسی لێوە نەكراوە و ئەوەی باس دەكرێت تەنها هەندێك بۆچوونی جیاوازە لەسەر ئەم دۆسێیە، جەختیشی كردەوە لەسەر دڵنیابوون لەوەی كە سەركەوتنی حكوومەت لە ئەنجامی جووڵە و ئەركی هەمووان بووە، دووپاتیشی كردووە كە یاسای ئێستا كاریگەری خۆی لە پاراستنی هاوسەنگی دیاریكردوە.

    سەبارەت بە دیدی هێزە سیاسییەكان لە پێكهێنانی دەوڵەت، سەماحەتی حەكیم ڕوونیكردەوە كە دەستوور شێوە و بنەمای دەولەتی داناوە، ناكۆكی هەندێك كەس لەسەر شێوەی و بنەماكانی واتای ئەوە نییە ڕەت بكرێتەوە، ئەوەی دەیەوێت بۆچوونەكەی سەركەوێت و دەستور بگۆڕێت پێویستە ڕاپرسی گەل لەسەری ئەنجامبدات.

    سەماحەتی داوای كرد سروشتی سیستەمی پەرلەمانی مەرجەكانی قبوول بكرێت، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنی لایەنێكی دیاری كراو لە سیستەمی پەرلەمانی واتای گەیشتنی بە دەستەڵات نییە، هەروەها داواشی كرد هاوسەنگی كۆمەڵایەتی و بەهای پێكهاتەكان پارێزراو بێت، سەمتحەتی دووپاتی كردەوە كە دەرگاكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كراویە بۆ ئەوەی جێگای هەمووان بكاتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە چوارچێوەی هەماهەنگی چەندین پەیامی ناردوە لەوانە كە دوایین پەیام نەبوو سەبارەت بە هەڵبژاردنە نێوخۆییەكان و لایەنی بەهەرڵسكار و ونبووەكان بوو.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پیویستی پاراستنی ڕێنماییەكانی كاری سیاسی و ڕوونیكردەوە كە ناكۆكی لەسەر ژمارەی  پارێزگاران ناكۆكییەكی پڕۆگرامی بوو، ئاماژەشی كرد كە بوونی 180 حزب و پارت حاڵەتێكی نا تەندروستە، بۆیە داوای یەكبوون و تێكەڵبوونی كرد،

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ڕێز لە تایبەتمەندی و ئازادی دەربڕین بگیرێت بە مەرجێك نەبێتە هۆكاری شكاندنی ئەوانی دیكە و سووكایەتی كردن پێیان، گوتیشی دەبێت هەموو شتێك بە بەڵگە پاڵپشتی بكرێت.

    Related News