• سەماحەتی حەكیم جەخت دەكات لەسەر گێرانەوەی بەسەرهاتەكانی ژیان بۆ كەسانی خوەن پێداویستی تایبەت و داوای دۆكۆمێنتكردن و بڵاوكردنەوەی دەكات

    2024/ 03 /16 

    سەماحەتی حەكیم جەخت دەكات لەسەر گێرانەوەی بەسەرهاتەكانی ژیان بۆ كەسانی خوەن پێداویستی تایبەت و داوای دۆكۆمێنتكردن و بڵاوكردنەوەی دەكات

    لەمیانەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە بەرواری 2024-3-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵیك كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت لە كۆمەڵگەی خاوەن پێداویستی تایبەت لە بەغدا كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی لێكردن و كە بۆ لای خودای گەورە بانگهێشت كراوین.
    دواتر سەماحەتی گوتی " ئامادەبوونی ئێمە لەگەلتان بەڵگەیەكە لەسەر بایەخدانمان بەئێوە و توێژەكەتان، كەموكوڕی كەموكوڕی بیر و ڕەوشت و هەلسوكەوتە ڕوونیشی كردەوە كە دادەپەروەری خودا وا دەگەیەنێت كە دەبێت قەرەبووی كەسانی خەڵكی خاوەن پێداویستی تایبەت بكرێتەوە، دەبینین كە ئەوان خاوەن ورە و توانای بەرزن و لە چەندین بورادا دەستكەوتی گرنگیان هەیە، هەروەها پاڵپشتی بۆیان دووپات كردەوە.
    سەماحەتی ستایشی دەستپێشخەرییەكانی هەندێك لە دەزگاكانی كەرتی تایبەتی خاوەن پێداویستی تایبەتی كرد، داواشی كرد یاسای تایبەت بە پالپشتی كردنی كەسانی خاوەن پێداویستی هەبێت و دۆخیان باشتر بكرێت، جەختیشی كردەوە لەسەر گێڕانەوەی چیرۆكەكانی سەركەونی ئەو توێژە و بڵاوكردنەوەی بەشێوەیەكی پرۆفیشناڵانە.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە، كە ڕێرەوی گێڕانەوەی مافەكان ڕێگایەكی درێژە و گوتیشی بایەخدانی حكومەت بەو توێژە گەورەیە و هەموو دەیانەوێت یارمەتی ئەو توێژە گرنگە بدەن، هەروەها درەنگ گەڕانەوەی هەندێك مافەكانی بۆ بیروقراتیەت و رۆتینی كارگێری گەڕاندنەوە، داواشی كرد باس لە شتی ئەرێنی بكەن و واز لە باسكردنی كاری نەرێمی بهێنن و گوتی گەشبینی هۆكارە بۆ ئەوەی كەسەكان پێش بكەون و كۆمەڵگەش پێش بخەن.

    Related News