• سەماحەتی حەكیم.. خواستی مرۆڤ بۆ خواردن و خواردنەوە شتێكی لەخۆگرتوە و بەشێكە لپاداشت و سزایی خودای گەورە

    2024/ 03 /14 

    سەماحەتی حەكیم.. خواستی مرۆڤ بۆ خواردن و خواردنەوە شتێكی لەخۆگرتوە و بەشێكە لپاداشت و سزایی خودای گەورە

    لە دووەمین وانەی ڕەمەزانیدا لە بەرواری 2024-3-14 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی بەردەوام بوو لە باسكردنی مافی زگ كە بەشی هەشتەمی پەیامی مافەكانی سەید و گەورەمان زەین ئەلعابدین كوڕی عەلی كوڕی حوسێنە(سڵاوی لێبێت)، كە ئەوەش كورتكردنەوە و چەند تیشكێكی ئایەتەكتنی قورئانی پیرۆزە لەسەر ئەو مافانە، ئەو دوای ئەوەی پێناسەیەكی مانای زمانەوانی زگ و بەشەكانی دەكات، ئاماژە بە چەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز دەكات كە پەیوەستە بە هەڵوێست لەسەر خواردن وخواردنەوەكان و هاتوە كە ئەوە نیعمەتێكە لەلایەن خودا بۆ بەهێز بوون  و خۆڕاگرتنی مرۆڤ.
    سەماحەتی دەڵیت "تایفەی سێیەم" لێرە كۆمەڵێك ئایەتی پیرۆز لۆمەی ئەوانە دەكەن كە هەندێك خواردن و خواردنەوە بەهۆی بیرۆكەی ئەفسانەیی و جاهلیەت و شتی ناڕاست  حەرام دەكەن لە ئایەتی 32 بەناوی (الاعراف) هاتوە "  قُلْ هِيَ لِلَّذِينَ آمَنُوا فِي الْحَيَاةِ الدُّنْيَا خَالِصَةً يَوْمَ الْقِيَامَةِ  كَذَٰلِكَ نُفَصِّلُ الْآيَاتِ لِقَوْمٍ يَعْلَمُون"  لەتایفەی چوارەم ئاماژە ئایەتی قورئانی باس لە مەیلی لەخۆ گرتووی  مرۆڤ دەكات بۆ خواردن و خواردنەوە لێرەش نموونە سوورەتی الرعد ئایەتی 35 هاتووە " "مَّثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ  تَجْرِي مِن تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ  أُكُلُهَا دَائِمٌ وَظِلُّهَا  تِلْكَ عُقْبَى الَّذِينَ اتَّقَوا  وَّعُقْبَى الْكَافِرِينَ النَّار"

    هەروەها لە نمایشكردنی قورئانی پیرۆز دەردەكەوێت كە ئەو كارانە هەمووی بۆ ئەوەیە دڵنیابین كە دونیا ماڵێكی فانییە و ئاخیرەت و مانەوە بۆ هەتاتایە شوێنی جێگیربوونە، هەورەها ئاماژەی بۆ مەیلی زۆری مرۆڤی بۆ خواردن و خواردنەوە كردوە وەك پاداشت لە بەهەشت وەسفی دەكات و لەسووڕەتی محەمەد لە ئایەتی 15 هاتوە " " مَّثَلُ الْجَنَّةِ الَّتِي وُعِدَ الْمُتَّقُونَ  فِيهَا أَنْهَارٌ مِّن مَّاءٍ غَيْرِ آسِنٍ وَأَنْهَارٌ مِّن لَّبَنٍ لَّمْ يَتَغَيَّرْ طَعْمُهُ وَأَنْهَارٌ مِّنْ خَمْرٍ لَّذَّةٍ لِّلشَّارِبِين"
    لەهەمان كاتدا خواردن و خواردنەوە بۆ ئەهلی ئاگر و دۆزەخ هاتوە كە بەناچاری لەبەر برسییەتی و تینویەتی دەبێت شتی نابدەڵ بۆبخۆن و بخۆنەوە لێرە لە سوورەتی واقیعە هاتوە  
    " ثُمَّ إِنَّكُمْ أَيُّهَا الضَّالُّونَ الْمُكَذِّبُونَ (51) لَآكِلُونَ مِن شَجَرٍ مِّن زَقُّومٍ (52) فَمَالِئُونَ مِنْهَا الْبُطُونَ (53) فَشَارِبُونَ عَلَيْهِ مِنَ الْحَمِيمِ (54) فَشَارِبُونَ شُرْبَ الْهِيم"

    Related News