• سەماحەتی حەكیم  پێویستە زگ نەبێتە قاپێك بۆ حەرام زۆر بێت یان كەم

    2024/ 03 /13 

    سەماحەتی حەكیم پێویستە زگ نەبێتە قاپێك بۆ حەرام زۆر بێت یان كەم

    لەیەكەمین وانەی ڕەمەزان لە ڕۆژی 2024-3-13 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پیرۆزبایی لە نەتەوەی ئیسلامی كرد بەبۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز و لەسەر پەیامی مافەكانی ئیمام زێن ئەلعابدین عەلی كوڕی حوسێن (سلاوی لێبێت) بەردەوام بوو لە قسەكردن و ڕوونیكردنەوە كە كۆمەڵگا لەسەر بنەمای ماف و ئەركەكان وەستاوە.
    ئەوەی هەقە بۆ تۆ ئەركە لەسەر بەرامبەرەكەت و پێچەوانشی ڕاستە. دووپاتیشی كردەوە كە ڕژێمی مافەكان لە دیدی ئیسلام لەسەر چوار بنەما بنیات نراوە، كە بریتین لە شكۆی مرۆڤ و بڕوای ڕاستەقینە و بەهای باش و هەڵسوكەوتی جوان، بێ دەستكاری كردن لەسەر بنەمای مەزهەبی یان نەتەوەیی ئەوە لەگەڵ بونیەتی مرۆڤ و پێداویستیەكانی هاتوە بێ زێدەرۆیی و زۆرەملێ لە جێبەجێكردنی.
    سەماحەتی لە واەكانی ساڵی ڕابردوو گوتبووی پەیامی مافەكان كەمكردنەوەی سیستەمی مافەكانە لە دیدی ئیسلام و ڕێكخستنی پەیوەندی مرۆڤە لەگەڵ خودای ولەگەڵ خۆشی و لەگەڵ خەڵكی دیكەش، ئەوە بوو لە مافی هەشتەم وەستاین كە مافی زگە، لێرە ئیمام زەین ئەلعابدین (سلاوی لێبێت) بەپێویستی دەزانێت كە نابێت زگ قاپێك بێت بۆ حەرام جا زۆر بێت یان كەم، پێویستە مرۆڤ حەلال دیاری بكات و نابێت لە سنووری خۆی لابدات و لەكاروباری و ژیانی رۆژانەی  بەتایبەتی زۆر خواردن و خواردنەوە كە مرۆڤ بێ باك و تەمەبەڵ و شەرمەزار دەكات.
    سەماحەتی گوتی زگ لە گەدە فراوانترە ئەو شتی تریشی لەخۆوە گرتوە و ڕوونی كردەوە كە لەچەند ئایەتێكی قورئانی پیرۆز باس لە پەیوەندی زگ و ڕزق كراوە، لێرەش هەندێك ئایەتی وەك نموونە لەسەر خواردن و خواردنەوە هێنا و بە نیعمەتێكی خودایی وەسفی كرد كە باس لە خواردن بەپێی پێویست بخۆن و دەبێت ڕەچاوی كاریگەری زێدرۆیی لە خورادن بكەن و سوپاسی خودای گەورە بكەن و لە هەنگاوەكانی شەیتانیش دوور بكەون بە تایبەتی زێدەرۆیی لەسەرف كردنی خواردن و گەندەڵی.

    Related News