• سەماحەتی حەكیم.. پێویستە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و  هەرێم چارەسەر بكرێت و بێ دەستكاری كردن پابەند بەدەستوور بن

    2024/ 03 /10 

    سەماحەتی حەكیم.. پێویستە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان ناوەند و هەرێم چارەسەر بكرێت و بێ دەستكاری كردن پابەند بەدەستوور بن

    لەرۆژی 2024-3-10 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاسوار عەبدوئەلواحد سەرۆكی بزووتنەوەی نەوەی نوێ كەوت، لەم دیدارە باس لە چارەسەری كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و حكومەتی هەرێم كرا، هەروەها باس لە پابەند بوون بە دەستوور وەك خۆی بێ گۆرانكاری كرا، هەروەها سەماحەتی باسی سەقامگیری كرد و گوتی ئەوە ئامانجێكی گرنگە پێوستە هەموان كار بۆ ئەوە بكەین كە ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕین، لە درێژەی قسەكانیدا سەماحەتی جارێكی دیكە سەركۆنەی ڕووداوەكانی غەزەی كرد و ئەستۆی ئەوەی خستە سەر كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كە دەبێت بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لە ڕاگرتنی لەو كۆمەڵ كوژییەی بەرامبەر گەلی فەلەستینی سڤیل دەكرێت.

    Related News