• سەماحەتی حەكیم داوای بەكۆتا هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە گفتوگۆ دەكات و داوا دەكات ئەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لەسەر بناغە بەرژەوەندی هاوبەش بگۆڕێت

    2024/ 03 /10 

    سەماحەتی حەكیم داوای بەكۆتا هێنانی دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە گفتوگۆ دەكات و داوا دەكات ئەوە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی لەسەر بناغە بەرژەوەندی هاوبەش بگۆڕێت

    لەدیوانی بەغداد بۆ كەسایەتییە دیارەكانی بواری سیاسەت و كۆمەلایەتی و سەندیكایی لە رۆژی 2024-3-9 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی گرنگی گفتوگۆكردن و ژووری فیكری بۆ تاوتوێكردنی سروشتی عێراقی دۆسێی بنیاتنانی خستە ڕوو، سەرەتا پیرۆزبایی  نزیكی هاتنی مانگی ڕەمەزانی لە ئامادەبووان كرد و دووبارەش پیرۆزبایی رۆژی خانمانی لەخانمان كرد بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی تایبەت بەوان، ئینجا لەسەرەتای قسەكانی باسی غەزە و گەلە ستەم دیدەكەی كرد، سەماحەتی گوتی ژمارەی شەهیدان و برینداران دەریدەخات كە كوشتنی بەكۆمەڵ لەپێش چاوی و بیستنی هەموو جیهان بە پالپشتی نێو دەوڵەتی ئەنجام دەدرێت، لە هەمان كاتیشدا ئەو بڕیارانەی داوای ڕاگرتنی شەڕ دەكەن ڕوو لە كەمی دەكات، ڕوونیشی كردەوە كە بەهای شارستانێتی ڕۆژئاوا لەسەر لێوارەبەهۆی ئەو كارەساتانەی لە فەلەستین و غەزە ڕوودەدەن.

    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە سەیركردن لە گۆشەیەكی دیكە بۆ ئەو قەیڕانە دەریدەخات كە ئەو ئیسرائیلەی 70 ساڵە باسی مەزڵموومیەتی خۆی دەكات ڕاست نییە، جگە لە لێكترازانی سیاسی و ئابووری و كۆمەلایەتی لە قەوارەی ئیسرائیل، ڕوونیكردەوە كە عێراق لەدۆخێكی سەقامگیری دەژێت و لە دۆخی شەڕكردن هاتوەتە دۆخی بەیەك گەیاندن لە ڕووی كۆمەڵایەتی، ئەوەشی گەڕاندەوە بۆ بەڕێوەبردنی فرەیی و هەوڵ و كۆششی هەمووان  دەیدەن، دووپاتیشی كردەوە كە هەوڵی ئەوە لە ئاراا هەیە بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییەی عیراق بەخۆیەوە بینیوە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، نموونەشی بە هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت هێناوە و گوتی دەرگاكان بۆ هەمووان كراوەن و بەستنەوەی بەرژەوەندییەكانی خەڵكی بە سەقامگیری دەبێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی گەڕانەوە بۆ سەردەمی گێرشێوێنی زۆر قورس بێت.

    سەماحەتی ئاماژەی بۆ پێشكەوتنی دۆخی ئەمنی كرد و گوتی هەندێك كون وكەلەبەر هەن بەڵام كاریگەری لەسەر دۆخە نییە، هەروەها هەندێك كێشە و ململانێی هۆزەكانیش هەیە كە گرنگە چارەسەر بكرێت بۆ ئەوەی ڕێگا لە فیتنە و كێشەی زیاتر بگیرێت، دووپاتیشی كردەوە كە سەقامگیری دەبێتە هۆی گەشەسەندن ئەوەش ڕۆژانە هاولاتی هەستی پێدەكات لەڕێگەی كار و ئەو پرۆژانەی لەسەر تەواوبوونن، هەورەها داوای كرد چاودێری ئەزموونی حكومەتەكانی پێشوو بكرێت، هەروەها گوتیشی گەشەپێدان ڕەزمەندی شەقام لەگەل خۆی دەهێنێت و ڕژێمی سیاسی تۆكمە دەكات،

    سەماحەتی حەكیم ئاماژەی بە گرنگی دەستگرتن بە سەقامگیری و پاڵپشتی گەشەپێدان و بلاوكردنەوەی شتی ئەرێنی جێهێشتنی بێ ئومێدی زۆر گرنگی هەیە، ڕوونیشی كردەوە كە سەروەری بابەتێكە هیچ كات نابێت دەستكاری بكرێت، پێویستیشە هەر شتێك كە ئەنجام دەدرێت بەكەمترین زیانی سیاسی و ئابووری بكرێت، سەوەری كەیسی گەلێكە پێویستە بۆچوونی هاوبەش هەبێت بۆ ئەوەی پێی بگەی.

    سەماحەتی داوای كۆتایی پێ هێنانی كارەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی كرد و گوتی بوونی 86 وڵات وەك سەرپەرشتیاری نێودەوڵەتی وایە، داواشی كرد گفتوگۆی دۆستانە بكرێت بۆ ئەوەی كارەكانی هاوپەیمانێتی نێو دەوڵەتی بەكۆتا بهێنرێت، هەروەها پەیوەندی دووقۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانێتیەكە دروست بكرێت كە بەشێوەیەك بێت لەگەڵ بەرژەوەندی عێراق بگونجێت. جەختیشی كردەوە لەسەر پتەوكرنی متمانەی هاوبەش لەنێوان سەرجەم پێكهاتەكانی كۆمەڵگای عێراقی، هەورەها ڕوونیكردەوە كە كردنەوەی دۆسێی پەیوەندی دوو قۆڵی لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانێتی یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی كارەكانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عێراق خێراتر بەكۆتا بێت.

    سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ئەنجومەنی پارێزگاكان جارێكی دیك لامەركەزیەتی بۆ وڵات گێرایەوە، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە یاسایەك بۆ هەڵبژاردنەكان دابڕێژرێت كە لەگەڵ فەلسەفەی ڕژێمی سیاسی بگونجێت نەك لەگەڵ بەرژەوەندی چەند لایەنێك، دوای تێپەڕبوونی دوو دەیە پێویستە یاسایەكی تایبەت بەهەڵبژادردن تەشریع بكرێت كە ڕوون و گونجاو و باڵادەستی تێدا نەبیت، لەگەڵ تێبنی هەبوون لەسەر گۆڕانكاری بەپەلەی بێ بەرنامە كە بۆ ئەوەی ژمارەی كورسییەكانی لایەنێكی پێ زیاد بكرێت یان ژمارەی كورسییەكانی لایەنێكی پێ كەم بكرێتەوە، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە هاوسەنگی گەڕاندوەتەوە، دووپاتیشی كردەوە كە لێك تێگەیشتنی سیاسی لە 80% پابەندبوونی هاوبەش سەبارەت بە هەڵبژاردنەكان هەیە. 

    سەماحەتی هۆشداری دا لە بەردەوام بوون لە پشبەستن بە ئابووری تاكە سەرچاوە، گوتیشی پشبەستن بە تەنها بە نەوت بەهەلاكەت بردنە جا بەم زوانە بێت یان لە داهاتوو، داوای كرد پێنجینەی كەرتەكانی بەرهەم هێنان كە پیشەسازی و گەشتوگوزار و كشتوكاڵ وگەشتیاری و تەكنەلۆژیان ئەكتیڤ بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پڕۆسەی سیاسی پابەندبوونە بە دەستوور و ڕێكەوتنە سیاسییە گونجاوەكان لێرەش هەست بە پابەندبوونی حكومەت بە بەرنامەی حكومی و ڕێكەوتن سیاسییەكان دەكەین، دواتر جارێكی دیكە بانگەشەی كرد بۆ یەكلایی كردنەوەی بابەتی هەڵبژاردنی كەسێكی سونەی بەڕیز بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران و هۆشداری دا لە خراپی دواكەوتنی ئەو بابەتە و گوتی دواخستن لە كاتێك لە كاتەكان لەسەر داوای خودی پێكهاتەی سوننە بوو لەترسی ئەوەی كاریگەری پۆستەكە لەسەر هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان نەبێت، داواشی كرد تەبایی هاوبەش لەناوخۆی پێكهاتەی سوننە هەبێت و ڕێكەوتن بكەن بۆ ئەوەی بەهەمووان لەسەر نوێنەرێك ڕێكەون كە لە پێكهاتەكە بێت و هەموو لەسەری ڕازی بن، دووپاتیشی كردەوە كە كەیسەكە سیاسییە و پێویستە دادگای فیدڕالی لێی بەدوور بگیرێت.

    سەماحەتی گوتی مادەی هۆشبەر ئافاتێكی مەترسیدارە چەندین لایەنی هەیە هەروەها ژێرخانی هەیە، گوتیشی زۆر لەو تاوانە سەیر و سەمەرانەی ئێستا لەم وڵاتەكەمان ڕوودەدەن پەیوەندی بەوە هەیە.

    سەماحەتی داوای كرد دەستوور قبوول بكرێت واتە هەموو دەستوور بۆ ئەوەی هەموو كێشەكانی نێوان حكومەتی ناوەندی و هەرێم چارەسەر بكرێت و بۆ ئەوەش داوای كرد هەردوولا تەنازولات پێشكەش بكەن و لەهەندێك داواكاری دابەزن، هەروەها ستایشی هەوڵەكاین سوودانی كرد لە ڕێگای چارەسەری كێشەكان و بەردەوام بوون لە ڕێكەوتنەكان، دوتیشی كشانەوەی لا مەكەزیەت بۆ بەرژەوەندی مەكەزییەت بەهۆی نەبوونی ئەنجومەنی پارێزگاكان بوو، تا مافەكانیان وەربگرنەوە،دووپاتیشی كردەوە كە هێزی عێراق دەتوانێت مشتومڕی سەروەری و دەستتێوەردانی ولاتانی دەوروبەر چارەسەر بكات.

    سەماحەتی داوای كرد كەرتی تایبەت ئەكتیڤ بكرێت و كەسانی خاون تایبەتیش لەگەل كۆمەڵگا تێكەڵ بكرێن، دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە لایەنی بەرپرس ئامادەبێت كاتێك هەر بڕیارێكی تایبەت بەوان ئامادە دەكرێت بۆ ئەوەی تەشریع بكرێت، سەماحەتی گوتی یاسای نەوت و غاز پێویستی بە ڕێكەوتنێكی سیاسی هەیە، جەختیشی كردەوە كە ئەزموون لە كار گەیشتنە بە ئامانجەكان و هەروەها پێویستە دەرچووانی زانكۆكانیش بە بازاڕی كار ببەسترێنەوە.

    سەماحەتی حەكیم جەختی كردەوە كە پێویستە تۆمارێك بۆ دەنگدەرانی پێكهاتەكان هەبێت بۆ ئەوەی دادپەروەری لە نوێنەرایەتی كردن هەبێت و لەگەڵ فەلسەفەی نوێنەرایەتی پێكهاتەكە بگونجێت، با تێبینی توانای ڕژێمی سیاسی لە چارەسەری كێشەكان بكەین، هەروەها ستایشی پێكهێنانی ئەنجومەنی پارێزگارانی كرد لەبەر ئەوەی رۆلی لەپاڵپشتی كردنی پارێزگاكان و سندوڤی نەوەكانیش دەبێت.
    سەبارەت بە سنجار سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە بووەتە پەنجەرەیەكی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی و داوای كرد كە یاسای ڕزگاربووانی داعش جێبەجێبكرێت.

    Related News