• سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر فەرحان دلیمی دەكەوێت

    2024/ 03 /09 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە دكتۆر فەرحان دلیمی دەكەوێت

    بەرێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمە نیشتمانی چاو بە دكتۆر عەلی فەرحان ئەلدلیمی سەرۆكی فڕاكسیۆنی ئیستقرار لە ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار و شاندی یاوەری كەوت، لەم دیدارەدا سەماحەتی گوێبیستی دید و بۆچوونیان لەسەر داهاتووی پارێزگاكە و تازەترین دۆخ و پێشهاتی سیاسی و خزمەتگوزاری لە شارەكە بوو.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە تەواوكردنی ئەو پرۆژانەی بەڕێژەیەكی باش تەواو كراون گرنگە و پێویستە سوود لە ئەزموون و تاقیكردنەوەی حكومەتەكانی پێشوو وەربگیرێت، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە پارێزگاری لە سەقامگیری بەدیهاتووی ئێستا بكەین و هەوڵ بدەین بۆ ئەوەی بیگۆڕین بۆ سەقامگیرییەكی بەردەوام، هەروەها ئاماژەی كرد كە هاوسەنگی دەبێتە هۆی سەقامگیری و خزمەتگوزاری و گەشەپێدان لەگەڵ خۆی دەهێنێت، ئەوەش دەبێتە هۆكاری ئەوەی جەماوەر ڕەزامەندی پیشان بدات.

    Related News