عێراق دووپاتی كردووە كە دەتوانێت لێبوردە بێت و ژیان بكات .. سەماحەتی حەكیم ناوەرۆكی سەردانەكەی پاپا فرانسیس دەخاتەوە ڕوو
لەرۆژی نیشتمانی لێبوردەیی و بەیەكەوە ژیان سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی جارێكی دیكە باسی لە ناوەرۆكی سەردانەكەی قەداسەتی پاپا فرانسیس و چاوپێكەوتنی لەگەڵ مەرجەعی باڵا ئیمام عەلی سیستانی كرد.
سەماحەتی لە تویتێكدا گوتی : لەڕۆژی لێبوردن و بەیەوەژیان لە عێراق یادی ساڵانەی ئەوە دەگێرین كە نیشتمانی خۆشەویستمان بووەتە نیشانەی بایەخی جیهانی كاتی سەردانەكەی پاپا فرانسیس بۆ عێراق و چاوپێكەوتنی مەرجەعی ئاینی باڵا ئیمام عەلی سیستانی و دووپاتی كردەوە كە ئەو بۆنەیە بۆ هەموو جیهانی دووپات كردەوە كە عێراق بە ڕەسەنایەتی و ئەسڵ و شارەستانیەتی دێرین و گەلە بەڕێزەكەی لەگەڵ خاسیەت و ڕەگی ڕەسەن و بنكەكانی هزری و رۆشەنبیری توانای ئەوەی هەیە شێوەیەكی نموونەیی و و جیاواز لە ناوچەكەدا دروست بكات، گوتیشی فرەیی و فرە نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی لە عیراق خاڵێكی بەهێزە كە ڕۆڵەكانی نیشتمان كۆدەكاتەوە، دوور لە جیاوازی ڕێرەو و مەیلەكانیان ، هەموو لە چوارچێوەی یەك نیشتمان ژیان لەسەر بنەمای لێبوردەیی و ئاشتی بەسەر دەبەن".