سەماحەتی حەكیم دووپات دەكاتەوە كە عێراق بە دۆخێكی سەقامگیری تێپەر دەبێت و پێویستە بكرێتە هەمیشەیی
بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە عێراق بە دۆخێكی سەقامگیری تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، پێویستیشە بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕێت، ئەو قسانە لەكاتی دیداری لەگەڵ شاندیكی هۆزی بەنی حەسەنی بەڕێز و كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی بە سەرۆكایەتی برای ئازیز موسەننا ئال حەسەن كرا.
سەماحەتی باسی ئەو پەیوەندییە مێژووییەی كرد كە بەیەكیان دەبەسێتەوە لە قۆناغە هەستیارەكانی مێژووی عێراق، هەروەها ستایشی قوربانییەكانی ڕۆڵەكانی ئەو هۆزە لە بەرگریكردن لە عیراق كرد بەتایبەتی لە قۆناغی دیكتاتۆریەت و شەڕی تیرۆر، هەورەها باسی سروشتی دۆخی سیاسی لە عێراق كرد و گوتی هەموو دەبێت بەرپرسیاربن لەبڵاوكردنەوەی ئەرێنی و جێهێشتنی باسی نەرێنی و ڕەشبینی.