• سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەزە و هاوكاركردنی ئاوەرەكان دەكات

    2024/ 03 /05 

    سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەزە و هاوكاركردنی ئاوەرەكان دەكات

    لەمیانەی چاوپێكەوتنی بە دكتۆر ئەیوب حەمید نوێنەری ئەنجومەنی باڵای لوبنانی لە رۆژی 2024-3-5 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ میوانەكەی بیروڕای لەسەر دۆخی سیاسی و پەیوەندی نێون هەردوو وڵاتی عێراق و لوبنان ئاڵوگۆكرد، سەماحەتی خواستی عێراقی باس كرد بەوەی كە عیراق هەمیشە هەوڵ دەدات پەیوەندییەكانی لەگەڵ ولاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتە عەرەبییەكان پتەوتر بكات و جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی پێویستە شەڕی غەزە بوەستێنرێت و ئاوەرەكان هاوكاری بكرێن و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە بۆ ئەوەی  شەڕ بۆ ناوچەكانی دەوروبەر تەشەنە نەكات و ململانێی زیاتر دروست نەبیت، سەماحەتی باسی سروشتی گۆڕانكارییەكانی عێراقی كرد بەتایبەتی لە ڕووەكانی گۆڕانكاری سیاسی و بەدی هاتنی سەقامگیری سیاسی و كۆمەلایەتی و ئەمنی كە ئەوەش بەرهەمی ئەو قوربانییانەیە كە گەلی عێراق بەهەموو پێكهاتەكانی پێشكەشیان كردوە.

    Related News