سەماحەتی حەكیم .. یاساكانی هەڵبژاردن دەبێت گوزارشت لە فەلسەفەی سیستەكی سیاسی نوێنەران و ناوخۆیی بكات و پابەند نییە بەكات و باڵا دەستی
لەدیداری ڕافیدێن بۆ گفتوگۆ بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیتشمانی گوتی ڕووداوەكانی حەوتی ئەكتۆبەر دەریانخست كە پیلانێك هەیە بۆ ئەوەی دۆسێ و كەیسی فەلەستین بكەن بە كەیسی گەلێكی بێ خاك، هەروەها دڵتەنگی خۆی دەربڕی لەسەر ئەو پاڵپشتی و كەڤەرە نێودەوڵەتییەی قەوارەی زانیۆنی هەیەتی بەتایبەتی لە ڕووی مافی مرۆڤ و ئازادی دەربڕین و مافی ژنان و منداڵان و چارەنووسی ئو خەلكە سڤیلانەی بوونە قوربانی شەڕ و شتی دیكە، جەختیشی كردوە لەسەر ئەوەی كە دۆسێی فەلەستینی دۆسێیەكە مافێكە هەرگیز ناكەوێت، هەروەها ستایشی هەڵوێستی عێراقی بەرامبەر كەیسی فەلەستین كرد سەرەتا لە بەیننامەی ئیمام سیستانی و هەروەها هەڵوێستی حكومەت و هێزە سیاسی و ڕاگەیاندنەكان .
سەماحەتی سەبارەت بەو پرسیارانەی لێی كرا گوتی " لەو گەشتە ئیقلیمییەی ئەنجامدرا بووە هۆكار ئەوەی بۆچوونەكان لەیەك نزیك بكاتەوە بەتایبەتی چەند شتێك كە پێشتر بە شێوەیەكی دیكە هەڵسەنگاندنی بۆ كرابوو، ئەو دیدارانە جا فەرمی بن یان نافەرمی بن بوونەتە قابیلی تاوتوێكردنن لەچوارچێوەی فەرمی و دیپلۆماتی، ڕوونیشیكردەوە كە گرێبەستی كۆمەڵایەتی پێویستی بە هاوكێشەیەكی هاوسەنگ هەیە كە هەمووان لەخۆ بگرێت، گوتیشی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2021 ئەنجامەكانی شڵەژاو بوو لە ڕووی دەنگدەران و كورسییەكان لەگەڵ ونبوونی كۆمەڵێك كوتلەی سیاسی كە سەنگی كۆمەلایەتی خۆیان هەیە، بۆیە ئێستا بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە قۆناغی داهاتوو بگەڕێتەوە دەبێت سەرەتا پێویستە وا بكەن كە كەیسی كۆمەلایەتی بایەخی زیاتری پێبدرێت گرنگی خۆی هەبێ و پتەوبكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە هاوسەنگی سەرەتایەكە بۆ بەدی هاتنی سەقامگیری، سەقامگیری سەرەتا پەیوەستە بە گەشەسەندن كە ئەویش پێشكەش كردنی خزمەتگوزارییە ئەوەش دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی ڕەزامەندی جەماوەر ، داواشی كرد گفتوگۆی ناوخۆیی زیاتر بكرێت و گوتیشی ناكۆكی سیاسی لەنێو یەك پێكهاتە شتێكی ئەرێنی و باشە و لەوانەیە ببێتە هۆكاری لەیەك نزیك بوون لەسەر ئاستی نیشتمان و واز هێنان لە بیرۆكەی پێكهاتەیی.
سەماحەتی ئەو گوتەەیەی ڕەت كردەوە كە باس لە لابردنی نەوەكان دەكات و نزیكی لە كامڵ بوونی نەوەكان دەكات و گوتی كەسایەتی سیاسی كاتێك بە تەمەن دادەچێت ئەزموون و تاقكردنەوەی لە كاروباری سیاسی زیاتر دەبێت لەهەمان كاتیشدا دەگەڕێمەوە و دەڵێم كە ونبوونی هەندێك لە كەسایەتی سیاسی بەهۆیەوە بووە كە لە چوارچوەی خۆیان و پێشهاتەكان دوور كەوتوونەوە.
سەبارەت بە گروپە چەكدارەكان ، سەماحەتی گوتی ئەوە ئەنجامێكی سروشتییە بۆ گەلێك كە بۆ پاراستنی مانەوەی چەكی هەڵگرتوە، ڕوونیشی كردەوە كە ڕێڕەوی ئاسایی بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو گروپانە ئەوەیە لەگەڵ رێرەوی دەوڵەت وردە وردە تێكەڵ بكرێن و لێك بدرێن، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە ئەو دۆخە بەهەند وەربگرین كە بوە هۆی ئەوەی ئەو هێزە چەكدارانە دروست ببن، لەوانە هێزەكانی داگیركەر و ئەو هەڵانەی كراون و بڕیارە نێو دەوڵەتییەكان كە بەشدارییان كرد لە وەسفكردنی داگیركەر كرد و دەكرێت ڕووداوەكانی غەزە بە نموونە وەربگرین، هەروەها هەڵوێستی گروپە چەكدارەكانی لە پاڵپشتی كردنی ڕێرەوی جكومەت بۆ گفتوگۆكردن لەسەر كۆتایی پێ هێنانی كاری هاوپەیمانێتی نێو دەڵەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعشی بەرز نرخاند.
سەبارەت بە یاسای هەڵبژاردنەكان، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ئەوەی یاسایەك هەبێت كە گوزارشت لە فەلسەفەی ڕژێمی سیاسی و نوێنەران و ناوخۆیی بكات و باڵا دەستی تێدا نەبێت، دووپاتیشی كردەوە كە قۆناغی پێشوو هاتنە كایەوەی چەندین بڕیاری بۆ هەر قۆناغێك بەخۆیەوە بینی، بەڵام هەڵبژادنەكانی ئەم دواییە یاسایەكی نا مەحكومی بە كات و ساتێكی دیاری كراو بریار لەسەردا، وە بیریهێهنانەوە كە ئەو یاسایەی هەڵبژاردنەكان پێشەكییەكی سەرەكییە بۆ ڕووداوەكانی بەدی هێنانی هاوسەنگی كە دەبێتە هۆكاری دۆزینەوەی دەرچە بۆ سەقامگیری و گەشەپێدان و ڕەزامەندی گەل و جەماوەر، هەروەها جەختی كردەوە كە پێویستە هەموو لەوە تێبگەن كە سەركەوتنی حكومەت بۆ هەمووان دەگەڕێتەوە لەڕووی كەڤری سیاسی و ئەو پاڵپشتییەی ئێستا لە ڕێگای هاوپەیمانێتی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەخۆیەوە بینیوە.
لە وەڵامی پرسیارێكی دیكە لەسەر بەشداری نەكردنی لە هاوپەیمانێتی سێ قۆڵی، سەماحەتی گوتی كە ڕەوتی حیكمە ڕێز لە یاساكانی یاری دیموكراتیەت و بەها و ئامارەكانی دەگرێت، ڕوونیشی كردەوە كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە دەنگ، ی زۆری بە حیكمە بەخشی بەڵام دەنگەكان نەبوون بە كورسی گونجاو بۆ حیكمەو لەگەڵ سەنگی حیكمە نەدەگونجان بۆیە ڕازی نەبووین بەشداری لە حكومەتێك بكەین كە نوێنەرایەتی نوێنەرانمانی تێدا نییە، گوتیشی ئەو هەڵوێستە هیچ پویەندی بە هیچ لایەنێك نییە، هەر ئەوەش لەگەڵ حكومەتی بەڕیز سوودانی ڕوویداوە.
سەماحەتی داوای كرد ڕێز لە بڕیارەكانی دادگای ئیتحادی بگیرێت لەبەر ئەوەی بڕیارەكانی یاسایی و پیوەستن بە تەفسیری دەستوور و یاساكان، هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە هەندێك جار هەندێك لە بڕیارەكانی لەگەڵ بەرژەوەندی ئەو لایەن یان لایەنێكی دیكە دەگونجێت، دووپاتیشی كردەوە كە پاڵپشتی فیدرالیەت و قەوارەی هەرێمی كوردستان دەكات بەڵام گواستنەوە بۆ قۆناغی كۆنفیدرالیەت جێی ڕەزامەندی و پالپشتی هەمووان نییە.
سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی وەك هێزە سیاسییەكانی دیكە چوونە دەرەوەی چەند كەسایەتییەكی دیاری كراوی بەخۆیەوە بینی و هەندێكی دیكەش دەستیان بە پرۆژەكە و بەرنامەكەی گرت، ئاماژەشی كرد كە ئالیەتی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە دەركردنی بڕیار لەسەر ڕێرەوی درێژی گفتوگۆ و تاوتوێكردن و گفتوگۆی ناوخۆی دەبێت تا بەتەواوی هەڵوێستەكان پێبگەن.