• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات و باس لە پەیوەندی دووقۆڵی وەك شوێنگرەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەكات

    2024/ 03 /05 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا دەكات و باس لە پەیوەندی دووقۆڵی وەك شوێنگرەوەی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەكات

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون فیكتۆریا تایلۆر یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لەم دیدارەشدا باس لە  پەیوەندی دووقۆلی واشنتۆن و بەغدا كرا و دووپات كرایەوە كە گرنگە سەقامگیری ئێستا بە پارێزراوی بمێنێتەوە و هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها سەماحەتی گوتی سەقامگیری مەرجی سەرەكییە بۆ ئەوەی ئابووری عێراق بەهەماهەنگی هەوبەشانی لەم بوارە بەرەو پێش بچێت.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پاڵپشتی ڕێڕەوی حكومەتی سوودانی دەكات لە بوارەكانی گەشەپێدان و جێبەجێكردنی پرۆژەكان و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری، ڕوونیشی كردەوە كە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە بەشێوەیەكی زۆر یارمەتیدەر بوو لە پتەوكردنی دیموكراتیەت و چوونەس ەر سندووقەكانی دەنگدان.
    سەماحەتی ئاماژەی كرد كە قوربانی دانەكانی عێراق لە نەهێشتنی تیرۆر بە هاوكاری هاوڕێانی ئەنجامدرا و ڕوونیكردەوە كە ئەو قۆناغە پێویستی بەوەیە دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعشی تیرۆریست بەكۆتا بێت و بچینە نێو قۆناغی پەیوەندی دووقۆڵی كە خزمەت بەهەردوو لایەن دەكات و جەختیشی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕی غەزە، داواشی كرد كوشتنی بەكۆمەڵی خەڵكی سڤیل ڕابگیرێت و ئاوارەكان بكەڕێنەوە و شارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە و زیانلێكەوتوانیش قەرەبوو بكرێنەوە.

    Related News