• سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی فەرنسی .. ناوچەكە و جیهانیش پێویستیان بە سەقامگیری عێراق هەیە و بە ئەزموون ئەوە سەلمێنراوە

    2024/ 03 /04 

    سەماحەتی حەكیم بۆ باڵیۆزی فەرنسی .. ناوچەكە و جیهانیش پێویستیان بە سەقامگیری عێراق هەیە و بە ئەزموون ئەوە سەلمێنراوە

    لەڕۆژی دووشەممە بەرواری 2024-3-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لەگەڵ بەڕیز پاتریك دۆرێل باڵیۆزی تازەی فەرەنسا لە بەغدا دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان بەغدا و پاریسی تاوتوێكرد، سەماحەتی هیوای خواست لەكارەكەی سەركەوتوو بێت و دووپاتی كردەوە كە عێراق بەدۆخێكی سەقامگیر تێپەڕ دەبێت كە پێشتر بەخۆیەوە نەبینیوە، ئەوەش پێویستی بەوەیە هەموو كار بكەن بۆ ئەوەی ئەو سەقامگیرییە بۆ هەمیشەیی بگۆڕدرێت جگە لەوەش ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدانیش بەردەوام بێت، ڕوونیشكردەوە كە سەقامگیری عێراق گرنگە بۆ ئەوەی ناوچەكە سەقامگیر بێت و ئەوەش بە ئەزموون سەلمێنراوە.

    سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە دۆسێی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بەكۆتا بهێنرێت و بچینە قۆناغی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عیراق و هەندێك ولاتانی هاوپەیمانێتییەكە هەریەكە و بەجیا، هەروەها سەركۆنەی جینۆساید و كوشتنی بەكۆمەڵی گەلی فەلەستینی كرد و داوای لە كۆمەڵگای نێودوڵەتی كرد كە بەرپرسیارێتی خۆیان بگرن ئەستۆ لەبەرامبەر ئەو كارە دوژمنكارانەی بەرنامە بۆ داڕێژراوە كە ڕووبەڕووی  خەڵكی سڤیل و منداڵان و ژنان دەبێتەوە و بە ئامانج دەكرێن.

    Related News