سەماحەتی حەكیم لەگەڵ باڵیۆزی ئازربێجانی پەیوەندی دوو قۆڵی نێوان عێراق و ئازەربیجان تاوتوێ دەكات
لەڕۆژی دووشەممە بەروای 2024-3-4 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە بەڕێز نەسیرمەمەدۆف باڵیۆزی ئازەربێجان لە عێراق كەوت و لەم دیدارە باسی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەكە و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عێراق و ئازەریجان كرا، سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكان بەجۆڕێك كە خزمەتی هەردوو گەلی دۆست و برا بكات، داواشی كرد خاڵە هاوبەشەكان نێوان هەردوو لا بقۆسترێتەوە و كاری لەسەر بكرێت.
سەماحەتی ئاماژەی بۆ سروشتی گۆڕانكارییەكانی عێراق كرد كە بووە هۆكاری ئەو سەقامگیرییەی ئێستا بەرقەرارە وەك گۆڕانكاری سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئەمنی، داواشی كرد شاندی هەردوو وڵات سەردانەكانیان ئاڵوگۆڕ بكەن بەتایبەتی لەسەر ئاستی سیاسی و حكومی و رۆشەنبیریدا