سەماحەتی حەكیم چاوی بەگروپی سەلام بەسەرۆكایەتی سەمیر ئەلحەبایشە دەكەوێت
سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە گروپی ئەلسەلام بەسەرۆكایەتی بەڕێز سەمیر ئەلحەبایشە وەزیری ناوخۆی پێشووتری ئوردن بەیاوەری ڕوناكبیر عەبدئەلحوسێن شەعبان كەوت، سەماحەتی ئاماژەی بۆ دۆخی سیاسی و ڕووداوەكانی عێراق و سەقامگیری ئێستای وڵات و بنەماكانی كرد، ڕوونیشی كردەوە كە گرنگە كاركردن بەردەوام بێت بۆ ئەوەی سەقامگیری بەرقەرار بێت و هەمیشەیی بێت، جەختیشی كردەوە لەسەر ڕۆڵی عێراق لە نزیككردنەوەی بۆچوونی نەیارەكان لە ناوچەكەدا.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی رۆڵی خۆی لە قەیڕانی غەزە بگێڕێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە شەڕ بوەستێنرێت وەك هەنگاوێكی گرنگ بۆ ئەوەی شەڕكە لە ناوچەكەدا تەشەنە نەكات، هەروەها بەرپرسیارێتی ئەوەشی لە پێشێلكردنی یاسای تێودەوڵەتی و سیستەمی بەهاكانی لە كوشتن و جینۆسایدی گەلێكی بێ چەكی لەپێش چاوی هەمووانی خستە سەر ئەستۆی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.