• سەماحەتی حەكیم: لەدۆسێی گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانان پاڵپشتیمان بۆ حكومەت دووپات دەكەینەوە

    2024/ 03 /04 

    سەماحەتی حەكیم: لەدۆسێی گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانان پاڵپشتیمان بۆ حكومەت دووپات دەكەینەوە

    جارێكی دیكە عەمار حەكیم سەرۆكی هاوپەیمانێتی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی لە دیداری بەڕێز ستیفن هیتچن باڵیۆزی بەریتانیدا لە بەغدا پالپشتی خۆی بۆ حكومەتی عێراق لەسەر دۆسێی گفتوگۆكردن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش و گۆڕینی پەیوەندییەكە بۆ دووقۆڵی لەگەڵ ئەندامانی دووپات كردەوە، سەماحەتی ڕوونیكردەوە كە سەركەوتن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی نێوخۆیی و پێكهێنانی حكومەتی خۆجێی رۆڵێكی گەورەی دەبێت لە پتەوكردنی سەقامگیری ئێستا بەرقەرارە و دەبێت فاكتەرێكیش بۆ ئەوەی سەقامگیری هەمیشەیی دەستەبەر بێت.

    لە پێشهات و باسكردنی دۆخی غەزە سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر پێویستی ڕاگرتنی شەڕەكە و گەیاندنی هاوكاری مرۆیی بۆ ئاوارەكان و كۆتایی پێ هێنانی مەینەتییەكانی گەلێكی سڤیل و بێ تاوان، داواشی لە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی كرد كە جووڵە بكات و بەرپرسیارێتی خۆی بگرێتە ئەستۆ لەڕووی سیاسی و مرۆڤایەتی و هاوكاری مرۆیی بۆ گەلی فەلەستینی.

    Related News