• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی ڕێكخستنی ناوخۆی دەعوە دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكات

    2024/ 03 /04 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شاندی ڕێكخستنی ناوخۆی دەعوە دەكەوێت و باسی دۆخی سیاسی دەكات

    سەماحەتی عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی دووپاتی كردەوە كە گرنگە ئەركی زیاتر بكێشن بۆ ئەوەی پارێزگاری لە سەقامگیری ئێستا بكرێت و بۆ سەقامگیری هەمیشەیی بگۆڕدرێت، هەروەها ستایشی خزمەتگوزارییە پێشكەشكراوەكانی حكومەتی ناوەندی و حكومەتی خۆجێی كرد و داواشی كرد زیاتر بكرێت و تیشك بخەنە سەر ئەو پڕۆژانەی بەڕێژەیەكی زۆر ئەنجامدراون.

    سەماحەتی لەچوارچێوەی پێشوازیكردنی لە شاندێكی حزبی دەعوە ڕێكسخستنی عێراق بەسەرۆكایەتی خالید ئەسەدی باسی دۆخی فەلەستین و دۆخی شاری غەزەی كرد و دووپاتی كردەوە كە پێویستە ئەو شەڕە زاڵمانە بوەستێنرێت و ئاوەراكان بگەڕێنەوە وشارەكەش ئاوەدان بكرێتەوە و ژیان جارێكی دیكە بگەڕێتەوە.

    Related News