سەماحەتی حەكیم جەخت لەسەر یەكگرتوویی چوارچێوە دەكات و داوای ئەزموونی هاوشێوە لەهەموو گۆڕەپانەكان دەكات
لەرۆژی 2024-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە شاندێكی مەكتەبی سیاسی چوارچێوەی هەماهەنگی كەوت، لەم دیدارەدا جەتی لەسەر گرنگی یەكبوونی چوارچێوە و پاراستنی كرد و ئەو ئەزموونەی بە هاوبەشێكی سەرەكی لە سەقامگیری سیاسی ئێستای هەژمار كرد، هەروەها داوای ئەزموونی هاوشێوەی لە هەموو گۆڕەپانەكان كرد.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە گرنگە حكومەتە خۆجێیەكان كە پێكهاتوون لەم ماوەیە كار لەسەر پتەوكردنی سەقامگیری ئێستا بكەن و جەختیشی كردەوە لەسەر پێشكەش كردنی خزمەتگوزاری و چاودێری كردنی ئاستی حكومەتە نێوخۆییەكان لە پێشكەش كردنی خزمەت و توانایان لە دروستكردنی گۆڕانكاری كوالتیتی لەم ڕوانەگەیە، هەروەها جەختی كردەوە لەسەر پاڵپشتی كردنی ڕێرەوی حكومەت سەبارەت بەكۆتایی پێهێنانی دۆسێی پەیوەست بە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ نەهێشتنی داعش، ڕوونیشی كردەوە كە حكومەت بەرپرسی ڕاستەوخۆیە لەسەر كۆتایی پێهێنانی ئەو كارە و چوونە ناوەوەی ڕێكەوتنی دووقۆڵی نێوان عێراق و وڵاتانی هاوپەیمانێتی.
سەماحەتی داواشی كرد كە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی قسەی خۆی سەبارەت بە دۆخی غەزە بكە، گوتیشی بێ دەنگی لە بەرامبەر ئەوەی ڕوودەدات، دان پێدانانە بە داڕمانی سیستەمی بەهای مرۆڤایەتی و یاسایی نێو دەوڵەتی، جەختیشی كردەوە لەسەر ڕاگرتنی شەڕ وەك زەمانەتێك بۆ ئەوەی ململانێیەكان بۆ پانتایی دیكە لە ناوچەكە تەشەنە نەكات.