سەماحەتی حەكیم داوا دەكات پەلە لە هەڵبژاردنی سەرۆكێكی تازە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران بكرێت
لە چاوپێكەوتنی هەردوو فڕاكسیۆتی هاوپەیمانێتی هێزەكانی نێودەوڵەتی و ئەنجومەنی پارێزگاكان لە رۆژی 2024-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی جەختی كردەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی كردنی هەمووان بۆ پێشخستنی دۆخی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان و قەرەبووكردنەوەی پارێزگاكان بەهۆی ئەو هەلانەی لەكیسییان چووە، هەروەها گوتیشی گرنگە پەیوەندی بەردەوام نێوان فراكسیۆنە سیاسییەكان هەبێت بۆ ئەوەی بۆ ئەوەی حكومەت خۆجێیەكان سەركەوتووبن و تا یاسای تازە بڕیار لەسەر تەشریعكردنی بدرێت.
سەماحەتی داوای كرد سوود لە هەموو ئەزموونی حكومەتە خۆجێیەكانی پێشوو و پارێزگاران وەربگیرێت و گرنگیشە بەڕۆحیەتی یەك تیم كار بكرێت، دووپاتیشی كردەوە كە پێویستە پەیوەندی و بەدواچوون لە نێوان ئەندامانی نوێنەران و ئەندامانی حكومەتی خۆجێی هەبێت ، جەختیشی كردوە لەسەر ئەوەی كە ئەنجومەنی پارێزگاكان ئەگەری هەیە بنكەیەكی بەیاننامەی \رنگ بۆ نووسینەوەی یاسایكان و تەشریعكردنیان پێك بهێنێت.