• سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركەكانی ڕیكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە دەكات

    2024/ 03 /03 

    سەماحەتی حەكیم ستایشی ئەركەكانی ڕیكخستنەكانی ڕەوتی حیكمە لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە دەكات

    لەرۆژی 2024-3-2 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە سەركردەكانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمنی كەوت، سەرەتا پیرۆزبایی لەدایك بوونی ئیمامەكانی ئەهلی بەیتی (سڵاویان لێ بێت) كرد و ڕوونیكردەوە كە مانگی شەعبان جیاوازە لە مانگەكانی دیكە بەوەی كە مانگی خۆشییەكانە لەبەر ئەوەی یادی  شەهید بوونی هیچ لە ئیمامەكانی (سڵاویان لێ بێت)  تێدا نییە، هەروەها ستایشی ئەرك و ماندوبوونی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی لە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە كرد.

    سەماحەتی جەختی كردەوە لەسەر ئامادەبوونی لەسەر ئامادەبوونی مەیدانی ڕێكخستنەكانی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی كرد و دووپاتی كردەوە كە دەبێت هەوڵەكان چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی پێگەی رەوتی حیكمە لە حكومەتە نێو خۆییەكان باش دەركەوێت.

    سەماحەتی گوتیشی سەقامگیری ئێستای وڵات لە سەر ڕێگای گەیشتنە بە سەقامگیرییەكی بەردەوام دایە، ڕوونیشی كردەوە كە عێراق قۆناغە هەستیار و سەختەكانی تێپەڕكردوە جا رووی ئەمنی یان ئەمنی یان سیاسی بێت، ئاماژەشی كرد كە عێراق ناكرێت بۆ ئەم قۆناغە بگەڕێتەوە، لەبەر ئەوەی ئەوە بە قوربانی دانی عێراقییان هاتووتە كایەوە و دەبێت هەوڵ بدرێت بۆ سەقامگیری بەردەوام و هەمیشەیی بگۆڕێت.
    سەماحەتی هەڵوێستی خۆی بۆ ڕەتكردنەوەی شەڕی غەزە  دووپات كردەوە و ڕوونیكردەوە كە ئەوەی ڕوویدا وێنەی قەوارەی زایۆنی  هێنایە خوارەوە، ئەو قەوارەیە هەمیشە خۆی بەزوڵم لێكراو بەدرێژایی 7 سەدە دەبینێت، بۆیە هۆشداری دا لە پلانەكانی \ۆڕینی فەلەستین بۆ بۆ كەیسی گەلێكی بێ خاك.

    Related News