• سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای عفك دەكەویت و لەگەڵیان دۆخی خزمەتگوزاری دیوانیە تاوتوێ دەكات

    2024/ 02 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای عفك دەكەویت و لەگەڵیان دۆخی خزمەتگوزاری دیوانیە تاوتوێ دەكات

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2024-2-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بە كۆمەڵێك شێخ و پیاوە دیارەكانی قەزای عفكی پارێزگای دیوانییە كەوت لەوانە هۆزی ئال شەبیبەی بەڕێز و بەئامادەبوونی شێخ میساق ئال شەبیبە ، سەرەتا پیرۆزبایی لەدایكبوونە پیرۆزەكنی ئیمامەكانی ئەهلی بەیتی (سڵاویان لێ بێت)ی لێكردن و ڕوونیكردەوە كە عێراق و عێراقییەكان باجی ئەو گۆڕانكارییانەیان دا كاتێك لە قۆناغی دیكتاتۆری هاتنە نێو قۆناغی دیموكراتیەت، ئەویش لە تایفیەت بۆ تیرۆر و دوایین شتیش ڕووبەڕووبوونەوەی داعشی تیرۆریست بوو.

    سەماحەتی لەگەڵ ئەوان باسی لە ڕاپەرینی شەعبانی پیرۆز و فەتوای ڕاپەرینی بەرگری كرد، ڕوونیشی كردەوە كە عیراق ئێستا دۆخێكی سەقامگیری لە ڕووی سیاسی و ئەمنی و كۆمەڵایەتی بەسەر دەبات كە پێشتر  بەخۆیەوە نەبینیبوو، هەروها ستایشی هاوپەیمانێتی بەڕیوەبردنی دەوڵەت و كۆبوونەوە بەردەوامەكانی سەركردەكانی كرد لە تاوتوێكردنی دۆخی وڵات و داواشی كرد بڵاوكردنەوەی شتی نەرێنی جێبهێڵن، هەروەها داواشی كرد دادپەروەربن بەرامبەر پارێزگاری دیوانیە و خزمەتگوزاری پێشكەش رۆڵەكانیان بكرێت.

    Related News