• سەماحەتی حەكیم  چاوی بە پارێزگاری دیوانیە دەكەویت و جەخت لەسەر باشكردنی دۆخی خمەتگوزاری دەكات

    2024/ 02 /29 

    سەماحەتی حەكیم چاوی بە پارێزگاری دیوانیە دەكەویت و جەخت لەسەر باشكردنی دۆخی خمەتگوزاری دەكات

    لەڕۆژی چوارشەممە بەرواری 2024-2-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز عەباس زاملی پارێزگاری دیوانییە كرد و پیرۆزبایی وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنی پارێزگای بۆ وەرگرتنی پرستی پارێزگاری دیوانیەی لێكرد، سەماحەتی گوێبیستی پلانەكانی پارێزگا بوو لەگەڵ بەرنەمەكانی زیندوكردنەوەی شارەكە، جەختیشی كردەوە لەسەر ئەوەی هەوڵ بدەن بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییەكان لەئاستی پێویست بێت و دادپەروەرانە نێوان ناوەند و قەزا و ناحیەكان دابەش بكرێت.
    سەماحەتی حەكیم دووپاتیشی كردەوە كە گرنگە مامڵ بوون و تەواو كاری لەنێو ڕۆڵەكانی ئەنجومەنی پارێزگا لەگەڵ وەزارەتەكان هەبێت و داواشی كرد ئەو پڕۆژانە تا ڕێژەیەكی زۆر ئەنجام دراون زوو تەواو بكرێن و بایەخیش بە هەردوو كەرتی كشتوكاڵی و پیشەسازی بدەن.

    Related News