سەماحەتی حەكیم داوای پەلەكردن لە تەشریعكردنی یاسای پارێزەران دەكات
لەرۆژی چوارشەممە بەرواری 2024-2-28 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی بەشاندێكی سەندیكای پارێزەران كەوت كە بەسەرۆكایەتی نەقیبی پارێزەران بەڕێز خاتوون ئەحلام لامی بوو، لەم دیدارە سەماحەتی گوێبیستی كورتە باسێك لەسەر كاری سەندیكا و ئەركەكانی بوو لەگەڵ باسكردنی گرنگترین ئەو ڕكابەرییانەی ڕووبەڕووی كاری پارێزەران دەبێتەوە، دواتریش ستایشی ڕۆڵی ئەوانی كرد لە پاراسنن و سەرپەرشتی كردنی مافی خەڵكی و بەرگریكردن لێیان و داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە بەزووترین كات یاسایەكی تایبەت بەوان دەربكات و تەرشیع بكات.
سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە پێویستە دادپەروەری بۆ پارێزەران هەبێت سەبارەت بە دابین كردنی هەلی كار بۆیان لە دامودەزگایەكانی حكومەت و وەرگرتنی پارچەی زەوی و شتی لەو شێوەیە، جەختیشی كردەوە لەسەر كامڵبوون و تەواوكاری لەگەڵ دەزگاكانی حكومەت و سەندیكایەكانی دیكە، هەروەا سەماحەتی بە پێویستی زانی پاڵپشتی پارێزگاری دیوانیە بكرێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزاری پێشكەش بە رۆڵەكانی بكات.