• سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەكات و داوای پاندبوونی جیدی دەكات

    2024/ 02 /26 

    سەماحەتی حەكیم پێشوازی لە دانوستاندن لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دەكات و داوای پاندبوونی جیدی دەكات

    لەرۆژی دووشەممە بەرواری 2024-2-26 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی چاوی كەوت بە بەڕێز خاتوون ئێلینا رۆمانیسیكی بالێۆزی ئەمریكا لە بەغدا، سەماحەتی لەم دیدارە پێشوازی لە گەڕی دووەمی داندستان دو گفتوگۆكان لەسەر كۆتایی پێ هێنانی كاری هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە عیراق كرد و بۆ گواستنەوەی دۆخە بۆ پەیوەندی دوو قۆڵی، هەروەها جەختیشی كردەوە لەسەر جیدیەت لە گفتوگۆكان كردەوە و پاڵپشتی خۆی بۆ حكومەتی بەڕێز سوودانی دووپات كردەوە لەوەی گفتوگۆیەكان لە نێو كارەكانی لیژنەیەكی سەربازی باڵا بەڕێوە ببات، دووپاتیشی كردەوە كە شەڕی غەزە زاڵمانەیە و دەبێت بەزووترین كات بوەستێنرێت و هاوكاری مرۆیی بە گەلی فەلەستینی بگات.
    سەماحەتی لەچوارچێوەی قسەكردنی سەبارەت بە هەڵبژاردنەكانی ئەم دواییە گوتی كە ئەوە بووە هۆكاری پتەوكردنی ئەزموونی دیموكراتی لەڕێگەی پێكهێنانی چەندین حكومەتی خۆجێی و ناوخۆیی، هیوایشی خواست پارێزگارەكان لەكاركردن و پێشكەشكردنی خزمەتكردنیان سەركەوتوو بن.

    سەماحەتی سەركۆنەی هەموو ئەو هەوڵانەی كرد كە دەیانەوێت سەقامگیری تێك بدەن لەڕێگەی بەكارهێنانی توندوتیژی و چەك و پالپشتی خۆی بۆ دەزگا ئەمنییەكان دووپات كردەوە كە بەدواداچوون بۆ ئەنجامدەری ئەو كارە تاوانكارییە ڕەتكراوانە بكەن.

    Related News