• سەماحەتی حەكیم داوای دادپەروەری بۆ چینێكی مامۆستایان دەكات و داوا دەكات ڕووبەڕووی هەندێك بیرۆكەی خراپ ببنەوە

    2024/ 02 /26 

    سەماحەتی حەكیم داوای دادپەروەری بۆ چینێكی مامۆستایان دەكات و داوا دەكات ڕووبەڕووی هەندێك بیرۆكەی خراپ ببنەوە

    لەڕۆژی یەكشەممە بەرواری 2024-2-27 بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێشوازی لە شاندێكی مامۆستایانی شاری سلێمانی كرد، سەماحەتی لەسەرەتای ددیارەكە گوێبیستی كێشەكان و خەمەكانی ئەوان بوو دواتر پالپشتی خۆی بۆ سەرجەم خێزانی پەیوەست بە پەروەردە و فێركردن لە هەموو بەشەكانی عێراق دەربڕی و گوتی فێركردن كارێكی زۆر پاكە چونكە پەیوەستە بە پەروەردەكردنی نەوەكانی داهاتوو، داواشی كرد دادپەروەری بۆ مامۆستایان هەبێت لەڕێگەی دابین كردنی شوێنی نیشتەجێ بوون و دابین كردنی مووچەی گونجاو بۆ مامۆستایان بۆ ئەوەی لەژیانێكی باش بژین و دووپاتی كردەوە كە پێویستە چینی مامۆستایان ڕووبەڕووی ئەو بیرۆكانە دزەپێكراوە خراپانە ببنەوە كە دەیەوێت نەوەكان تێك بدات وكۆنترۆڵیان بكات و لە بەها و ڕەوشت و خوی كۆمەڵایەتی دووریان بخاتەوە.

    Related News